خۆشەویستی بۆ هاوەڵان نیشانەی ئیمان و ساغی ئیمانە و تانەوتەشەرگرتن لێیان نیشانەی فیسق و كوفر و نیفاقە، ئەگەر چی ئەو تانەگرتنە لە یەكێك لە هاوەڵانیش بێت.
ئیمامی ئەهلی سوننە و فەرموودەناسی پایەبەرز(ابن أبی داود)(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە(المنظومة الحائية في عقيدة أهل السنة و الجماعة)دا بە دێڕە شعرێكی مەنزومی لەسەر فەزڵ و گەورەیی دایكی ئیمانداران (عائیشە)و(معاویە)دا (خوالێ یان ڕازی بێت)دەفەرموێت:(22- وعائِشُ أمُّ المؤمنين، وّخالُنا_مُعاوِيَةٌ، أكرَم بهِ ثمَّ امنح).
لە شەرحەكەیدا زانای ئەهلی سوونە و پایە بەرز(شێخ صاڵح فەوزان)(خوای گەورە بیپارێزێت):
لە ووتەی(وعائِشُ أمُّ المؤمنين)ده‌فه‌رموێت: عائیشە بریتی یە لە خۆشەویستترین ئافرەت لەلای پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)، وە خۆشەویست ترین پیاویش باوكی عائیشەیە كە ئەبوبكری صدیقە (خوا لە هەر دوكیان ڕازی بێت).
وە لە ووتەی(وّخالُنا_مُعاوِيَةٌ، أكرَم بِةِ ثمَّ امنح): معاویەی كوڕی ئەبو سوفیان (خوا لێی ڕازی بێت)هاوەڵێكی گەورەیە، وە نوسەری وەحی یە، وە قورئانی نوسیوە بۆ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم).
وە خاڵی ئیماندارانە، لەبەر ئەوەی خوشكەكەی(أم حەبیبە) خێزانی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیە وسلم)، مەبەست لە (خاڵی ئیماندارانە)واتە خوشكەكەی دایكی ئیماندارانە، ئەوە لە فەزڵ و بەڕێزی ئەوە(خوا لێی ڕازی بێت).ته‌واو.
جا ده‌ڵێم سه‌یره كه‌سانێك ده‌یانه‌ویت نیفاقی خۆیان ده‌رخه‌ن وه‌ك ڕۆژی ڕووناك و هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوه‌ڵان! به‌تایبه‌تی نوسه‌ری وه‌حی و خاڵی ئیمانداران؟! مه‌گه‌ر نازانن هیچ كه‌س هێرشی نه‌كردۆته سه‌ریان و تانه‌وته‌شه‌ری لێ نه‌گرتوون ئیللا ئه‌وانه نه‌بێت كه مونافیقن؟! ئێستا كه‌سانێك خۆیان ده‌چوێنن به‌و مونافیقه گه‌ورانه! به‌ڵێ ئه‌وه هیچ نی یه ئیللا نیشانه‌ی فیسق و كوفر و نیفاقه!