06/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌ترسی خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌کان
له زانکۆی میشگانی ئه‌مه‌ریکی له توێژینه‌وه‌یه‌ک بۆیان ده‌رکه‌وت که خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زه به‌خشه‌کان ده‌بێته هۆی سه‌رکێشان بۆ خواردنه‌وه‌ی کحول و به‌کار هێنانی ده‌رمانه هۆش به‌ره‌کان به تایبه‌تی له هه‌رزه‌کاره‌کان .
ئه‌م زانکۆیه دوای ئه‌وه‌ی که کچیکی ئه‌مه‌ریکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و کوڕێکی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 19 ساڵ ڕۆژانه دوو تا سێ جار وه‌زه به‌خشه‌کانیان به‌کار ده‌هێنا مردن ،
ئه‌و زانکۆیه ده‌ستی کرد به توێژینه‌وه‌و بۆیان ده‌رکه‌وت سه‌ره‌ڕای توشبونی دڵ به‌سستیو که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌و تێکدانی باری ده‌روونی که‌سه‌که سه‌رنجام توشی جگه‌ره کێشان و به‌کار هێنانی خواردنه‌وه کحولیه‌کان ده‌بێت که کوڕان زیاتر له کچان به‌کاری ده‌هێنن به‌تایبه‌تی وه‌رزشوانان بۆیه مه‌تری بۆ ئه‌وان زیاتره .