07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جەمیل بایك: ئەگەر گۆڕان دروست نەبوایە پێشكەوتنی سیاسی لە باشوری كوردستان بەدینەدەهات
شاندێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستانی سەردانی قەندیليان كرد و لەوێ لە گەڵ سەركردەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) كۆبوەوە.
ئومێد حەمە عەلی، بە سایتی سبەی راگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا وەك پەرلەمانتارانی گۆڕان پشتیوانی خۆمان بۆ كانتۆنەكانی خۆرئاوای كوردستان دوپاتكردەوە لەگەڵ دۆسیەی كورد لە باكوری كوردستان.
وتیشی: لەلایەن خۆیەوە جەمیل بایك تەئكیدی لەوەكردەوە، كە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێكێكی گرنگە لە باشوری كوردستان و ئاماژەی بەوەشدا كە دروستبونی گۆڕان بۆ خۆی گۆڕانكارییەكی گرنگ بو لە هەرێم.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، هاوسەرۆكی كەجەكە تەئكیدی لەوەشكردوەتەوە، كە " ئەگەر گۆڕان دروست نەبوایە، پێشكەوتنی سیاسی لە باشوری كوردستان بەدینەدەهات"، و چەندجارێكیش ئاماژەی بە رۆڵی گۆڕان كردوە لە دژایەتیكردنی گەندەڵی.