07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه‌كان، سه‌رۆكی ئێران به درۆزن ناوده‌بات
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران ره‌خنه‌گرانی رێكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌كی به كۆمه‌ڵێك نه‌خوێنده‌وار ناوبرد، مهرجێعێكی باڵای شیعه‌كان هێرشی توندی كرده سه‌ر ناوبراو.
محه‌مه‌د ته‌قی مسباح یه‌زدی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی ئێران كه وه‌ك باوكی رۆحی توندڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته ناسراوه، رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن كراوه‌ین بۆ ره‌خنه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك ره‌سته‌ی ره‌خنه‌گران هه‌ڵده‌چن، كه‌سانێكی درۆزنن.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی تر بۆ حكومه‌تی حه‌سه‌ن روحانی وتی: زانایانی ئایینی كه شوێنگره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رن پێتان ده‌ڵێن، فریوی ئه‌مریكا مه‌خۆن، له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ند دۆلارێك كه له بنه‌ڕه‌تدا پاره‌ی خۆتانه، لهخشتهمهبرێن.
جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د ته‌قی مسباح یه‌زدی، به داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی سیاسه‌ته‌كانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته داده‌نرا و له ئێستادا بووه‌ته ره‌خنه‌گرێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانی.