07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دەزگای پاراستنی پارتی ،هاوڕێیەکی زۆر نزیکی نەوشیروان مستەفایان ڕفاندووە و بێسەروشوێنە
دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ماوەی سێ ساڵە، حەمید دۆسکی، هاوڕێیەکی نزیکی نەوشیروان مستەفا و نوسەری کوردستانپۆستی بێ سەروشوێن کردووە و تاکو ئێستا چارەنوسی نادیارە.
حەمید دۆسکی، یەکێك لەخەباتەگێڕ و شۆڕشگێڕەکانی دەڤەری بادینانە و وەك وەرگێڕ، لەفڕۆکەخانەی کەرکوك، لەگەڵ سوپای ئەمریکادا کاری دەکرد و بەهۆی ئەوەی، نزیکی نەوشیروان مستەفا بووە و یەکێك بووە لەو کەسانەی دەورێکی کاریگەری لەناوچەی بادیناندا هەبووە و لەگەڵیدا، لەکوردستانپۆست، وەك نوسەرێکی هەمیشەیی و بەردەوام، لەدژی ناعەدالەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی، دەینوسی، لەلایەن دەزگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە ٣/٩/٢٠١١ دا ڕفێندراو تاکو ئێستا بێسەروشوێنە.