مایه‌سیری بریتیه لهئهستوربونی خوێنهێنه‌ره‌كانی ده‌رچه‌ی پیسایی یاخود كۆم، ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی بهفشاركردنهوه هه‌یه له‌كاتی پیسایی، یاخود له‌كاتی دوگیانی به‌هۆی بونی په‌ستان له‌سه‌ر خوێنهێنه‌ره‌كان كه له15% ی دوگیانهكان توشی ده‌بن، قه‌ڵه‌ویی، مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ته‌والێت، به‌شه‌كه‌ی تریش په‌یوه‌ندی بهتهمهنو بۆماوه‌و قه‌بزیی درێژخایه‌ن یان سكچونی به‌رده‌وام.
نه‌خۆشیی مایه‌سیری یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه باوه‌كان‌و نیوه‌ی خه‌ڵك له‌دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی توشی ده‌بن.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه:
•بونی خوێن له‌كاتی پیسایی.
• خوران‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی له‌ده‌رچه‌ی كۆم.
• بونی ئهستوربونێك یاخود گرێیه‌ك له‌ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی.
• هه‌ندێجار مایه‌سیری له‌روی ناوه‌وه‌ی كۆم ده‌بێت كه هه‌ستی پێناكرێت.
چۆن ئازاره‌كه‌ی كه‌مده‌كه‌یته‌وه له‌ماڵه‌وه؟
• خاوێنكردنو شۆردنی ئه‌و شوێنه به‌ئاوی گه‌رم.
• په‌ڕۆیه‌كی گه‌رم یاخود پارچه سه‌هۆڵێك بخه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ستوربونی ئه‌و شوێنه.
خۆپاراستن:
• خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ئاو، خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڕیشاڵ بخۆ وه‌ك سه‌وزه‌و میوه، هه‌ركات پیساییت هات زو بچۆ بۆ سه‌رئاو، له‌كاتی پیساییكردن فشار مه‌كه، وه‌رزشكردن.