08/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له‌وانه ده‌كات كه له‌رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یجی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌ی، حه‌سه‌ن نوری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند (دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر شاری سلێمانی دروست نه‌كردووه).
ناوبراو راشیگه‌یاند (له‌مه‌ودوا له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی قبوڵناكهين و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌گرينه‌به‌ر، كه له رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌و زانیاری ناڕاست و قسه‌ی ناڕاست بڵاوبكاته‌وه).
ئه‌م قسانه‌ی حه‌سه‌ن نوری پاش ئه‌وه دێت كه هه‌ندێ لایه‌ن بلاویانكرده‌وه دۆخی یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامی شاری سلێمانی دروستكردووه.
د.ع