08/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌یانامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژارو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
ئێمه وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و به‌شێك له رۆژنامه‌نوسان و گروپه‌كانی سنوره‌كه . له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی كابینی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ,
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌ین دواكه‌وتنی پێكنه‌هێنانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌كسی حزبایه‌تی نه‌ك خه‌مخۆری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له حاله‌تی دواكه‌وتنی زیاتری كابینه‌ی نوێ به رێگه‌ی جیاواز چالاكی و هه‌ڵوێستی دیكه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی توند ده‌گرینه به‌ر ,دواكه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه له كاتێكدایه , قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی و ئه‌منی و یاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه, جگه له گرفتی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵوه‌سراوه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلولدا , به خه‌ڵكی كوردستان درا بكرێته كردار و له گوفتار ده‌ربچێت و كۆبونه‌وه‌ه‌ی 5 قۆڵی له نێوان لایه‌نه‌ب راوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ .
رۆشنبیران ورۆژنامه‌نوسان و رێكخراو و گروپه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ.