26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ شادمانی عێراقیه‌كان و ماته‌مینی كورده‌كانه
بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، تاوتوێی بڕیاری دەرهێنانی عێراق لە ژێر بەندی حەوتدا بكرێت وپه‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كرگتووه‌كان ترسی بۆ كورد ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌ئوف عوسمان په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌نه‌وای راگه‌یاند:"
له‌راستیدا ده‌رچونی عیراق له به‌ندی حه‌وت سودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆخودی عیراق، به‌لام له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌بێت لایه‌نی كوردی وریای چۆنییه‌تی به‌كار هێنانی ئه‌و بره پاره‌یه بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئه‌كرێت عیراق له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سود له‌و ئابورییه سه‌ربه‌خۆیه‌ی وه‌ربگرێت له كرینی چه‌ك و هه‌روه‌ها به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وڵاتاندا به‌جۆرێك له زیانی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆیه ده‌بیت كورد ئاگاداری ئه‌ومه‌ترسیانه بێت كه له‌و ئه‌گه‌رانه‌دا روبه‌روی ده‌بێته‌وه.
جێی وه‌بیرخستنه‌وه‌یه كه‌په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له 111 ماده پێكدێت و له 19 به‌شدا رێكخراوه، له‌ناو ئه‌و به‌شانه‌شدا سێ به‌شیان به‌گرنگترینیان ئه‌ژمارده‌كرێن كه بریتین له به‌شه‌كانی (5 – 6 – 7) له‌ناو ئه‌مانه‌شدا له‌هه‌مویان گرنگتر به‌ندی حه‌وته.
به‌ندی حه‌وت به ته‌نها خۆی له 13 ماده پێكدێت و باس له بڕیار‌و ئه‌و كارانه ده‌كات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر له‌كاتی دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن ولاَتێكه‌وه بۆسه‌ر ئاسایش یاخود هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
دوای داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی عێراقه‌وه ئه‌م به‌نده له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندرا كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌ژماره‌یه‌ك سزای ئابوری‌و سیاسی.
پسپۆڕان پێشبینی ده‌كه‌ن رزگاربون له‌سزاكانی به‌ندی حه‌وت كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی ئابوری عێراق.
س.ع