09/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌نابی موعاویه و جه‌نگی به وه‌كاله‌ت
ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه له فه‌یسبووك بینیومه سه‌باره‌ت به جه‌نابی
موعاویه (خوای لێ رازی بێت) نوسراوه وا هه‌ست ده‌كه‌م له هه‌ڵقه‌یه‌كی
بازنه‌یی ناو حوسه‌ینیه‌كا دانیشێنراوم جگه بۆڵه بۆڵ و له‌عنه‌تكردن هیچ
نابیسم،(ئه‌مه‌ش له ده‌م و قه‌ڵه‌می نه‌وه‌ی موسڵمانان و سوووونی ئایین )
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پێچه‌وانه بیری كرده‌وه یه‌كسه‌ر حه‌واڵه‌ی ده‌كه‌ن
بۆ ووتی ووتی ناو كتێب و كه‌سێكیان ناتوانن خۆیان هه‌ستن ده‌قی كتێبه
مه‌عته‌به‌ره‌كه نقڵ كه‌ن بۆمان و پێچه‌وانه‌كه‌شی باس بكه‌ن كه ده‌یان و
سه‌دان زانایان دژی ئه‌وه‌ن و وا ناڵێن، ئه‌مه‌یان قووتده‌ده‌ن و
ده‌یخه‌نه‌لاوه !.
من بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بپارێزم له هه‌ندێك شت كه
ئیختصاصی من نیه ته‌نها چه‌ند خاڵێك وه‌ك قواعیدی ئیختیلاف ده‌خه‌مه‌روو
هه‌ر یه‌كه‌و خۆی ودین و باوه‌ری به‌قیامه‌تی خۆی تا چه‌ندێك به
حه‌زه‌ره‌وه خۆی ده‌دات له‌و باسانه :
1- ئه‌و هه‌موو ئایاتانه‌ی
له قورئاندا باس له گه‌وره‌یی و راستگۆیی و رزگاربوونی صه‌حابه‌ی كیرام
ده‌كه‌ن، جه‌نابی موعاویه له كوێی ئه‌م ئایه‌تانه‌دایه ؟!، كه ئه‌مه
پێویستی به كه‌سی قووڵخاز و قاڵبوو له وه‌حیی هه‌یه یه‌كلای بكاته‌وه
نه‌ك خه‌ڵكی ره‌شۆكی و عاشق به قسه‌ی سه‌رپێیی.
2- ئه‌و هه‌موو
فه‌رموودانه‌ی باس له گه‌وره‌یی صه‌حابه ده‌كه‌ن و ئه‌و متمانه‌یه كه
پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة السلام) به‌كردار داوێتی پێیان و به تایبه‌تیش
به موعاویه ئه‌م كار‌و كردارانه‌ی پێشه‌وامان چی لێ ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه‌ش
پێویسته زانایانی فه‌رمووده‌و رجال و سه‌نه‌د قسه‌ی تێدا بكه‌ن نه‌ك
كۆلكه خوێنه‌وارو (حونجه) چیه‌كان .
3- هه‌موو رووداوه‌كان به‌شێكی
گرنگی په‌یوه‌سته به مێژوو ژیانی صه‌حابه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت كه‌سی
پسپۆر و زۆر شاره‌زا به مێژوو قسه‌مان بۆ بكات و بتوانێ ته‌حقیقی ئه‌و
سه‌رچاوانه بكات كه ئه‌و باسانه‌یان نقل كردووه به تایبه‌تی به
پێوه‌ری سه‌نه‌د و رجالی فه‌رموده كه كێ راستگۆیه و كێش پێچه‌وانه.
4- ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی و كه‌رامه‌ت شكێنی به
صه‌حابه‌ی كیرام و خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌كرێت و له قومه‌وه
هه‌تا بیروت و هه‌تا كوێت و هه‌تا دیمشق ئه‌م شاڵاوه دوژمنكارانه
به‌رده‌وامه و له سه‌ریشی رووباری خوێنیان دروست كردووه !! ، من هیچ
پاساوێكی دیندارانه‌و مه‌نتیقیانه‌و هه‌تتا مه‌زهه‌بیانه نابینم بۆ ئه‌و
برایانه‌مان كه به خۆرایی ئیداره‌ی به‌شێك له‌م شه‌ره‌یان گرتووه‌ته
ئه‌ستۆو به‌ربوونه‌ته گیانی خۆیان و له كۆتایشدا به دڵنیاییه‌وه به
به‌رژه‌وه‌ندی ئاخونه‌كان نه‌بێت ته‌واو نابێت.. ده‌ی به‌رێزانم حیكمه‌ت
له‌م جه‌نگی خۆسووككردنه چیه ؟!.
5- من ده‌زانم هه‌ڵه و كاری
نه‌گونجاو روویداوه و كراوه به‌ڵام چ پیاوه‌تی و دڵسۆزیه‌كه ته‌نها له‌م
خاڵه‌وه بروانن بۆ باشترین و گه‌وره‌ترین جیلی ئیسلام و له جیاتی خێر‌و
چاكه و فیداكاری بێ سنوریان بێن خاڵێكی سه‌لبی بگرن و بیكه‌نه ده‌روازه‌ی
روانین بۆ ئه‌وان هه‌موویان ؟!. (كه‌س نه‌ڵێت ته‌نها باسی موعاویه‌وه ..
نه‌ء له‌وه‌وه ده‌روات و رۆیشتووه بۆ ئه‌وانیتر ) فه‌رموون چاكه‌و
گه‌وره‌ییان باس بكه‌ن جا بزانه فریا ده‌كه‌ون له (خراپه)كانیان
بروانن؟! . یه‌كێك له‌وبراده‌رانه‌ی فه‌یسبووك نوسیوێتی موعاویه‌و سیسی
جیاوازیان نیه!!، ئه‌مه‌ش دوكه‌ڵی بوغز‌و كینه‌یه نه‌ك ته‌حقیق و گه‌ران
به شوێن حه‌قیقه‌تا !، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه‌ش له گه‌ڵ موعاویه بووه كه
ژماره‌یه‌كی زۆر له صه‌حابه بوون وه‌ك پیاوانی سیسی (شه‌للاتی و جه‌للاد
بوون ) !! جا ئه‌مه جكه دوژمن به صه‌حابه كێ ده‌یڵێت؟!. تكایه له‌و
شه‌ره ناره‌وایه بێنه ده‌ره‌وه و با پێكه‌وه گرفته‌كانی ئه‌مرۆمان
چاره‌سه‌ر بكه‌ین .