10/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
معاویة رضي الله عنه
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
معاویەی کوڕی ابو سوفیان خوا لێیان ڕازی بێ : خەزوری پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم وە کاتبی وەحی وە یەکێک لەوانەی کە شەڕی
مورتەددەکانی کرد وە لە سەردەمی ابو بکر رضي الله عنه چوو بۆ شام لە گەڵ
براکەی یزید کە کردرا بە والی دیمەشق وە کە لە سەردەمی عمر رضي الله عنه
یزید رضي الله عنه مرد عمر رضي الله عنه
موعاویەی رضي الله عنه خستە شوێنی وە لە سەردەمی عثمان رضي الله عنه بوو بە
والی شام لە پاش ئەوە کە ئەو فیتنەیەی ڕووی دا بە هۆی مونافیق و
خەواریجەکان لە کوشتنی عثمان رضي الله عنه وە ئەو کێشانەی لێی کەوتەوە لە
پاش ئەوە کە علي رضي الله عنه شەهید کرا بە دەستی خەواریج خوا لە ناویان
بەرێ حسن رضي الله عنه تەنازولی کرد لە خەلافەت بۆ موعاویە موسڵمانان هەموو
ڕازی بوون بە خەلافەتی موعاویە رضي الله عنه بەڵام کێشەی پێشتریش لە سەر
خەلافەت نەبوو بەڵکو فیتنەیەک بوو مونافیق و خەواریجەکان هەڵیان گیرساند
ئێمەش وەک ئەهلی سوننە ئەڵێین خوای گەورە لە هەموو هاوەڵەکانی پێغەمبەر صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ڕازی بێ هەموویان خۆشەویستن و ئەوەی ڕووی دا
هەردوولا تیای پاداشت وەر ئەگرن ئەگەر هەڵە بووبن یەک پاداشت وە ئەگەر
پێکابیان دوو پاداشت بەڵام خەواریج و رافیزەکان و دڵ نەخۆشەکان وا ناڵێن !
بەڵکو موعاویە رضي الله عنه بە تاوان بار ئەزانن و بوختانی بۆ هەڵ ئەبەستن،
ئێمە با سەیر بکەین شاهێدی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم چیە بۆى
بزانین موعاویە رضي الله عنه چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم شاهێدی بۆ داوه و پاشان بزانین کەسێ حوکمەکەی چیە کە شاهێدی پێغەمبەر
صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕەد بکاتەوەو دوای قسەی زەندیق و دڵ نەخۆشەکان
بکەوێ !؟ ئەوەی تۆزقاڵێک ئیمان لە دڵی بێ ئەبێ شاهێدی پێغەمبەر صلى الله
علیه وعلى اله وسلم وەربگرێ وە بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه
واله وسلم کوفرو زەندەقەیە بێگومان.
بوخاری ڕیوایەتی ئەکا کە
موعاویە رضي الله عنه دوای عیشا نوێژی وتری کرد بە یەک ڕکات یەکێ هات بۆ
لای ابن عباس رضي الله عنهم پێی ووت : هەڵوێستێکت نابێ بەرامبەر ئەمیری
ئیمان داران بە یەک ڕکات وتری کرد ابن عباس رضي الله عنهم فەرموی : ئەو
فەقیهە ) .
وە لە ابو الدرداء رضي الله عنه هاتووە : ( ما رأيت
أحداً بعد رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم أشبه صلاة برسول الله صلى
الله عليه وعلى اله وسلم من أميركم هذا -يعني معاوية-) مجمع الزوائد
(9/357) واتە : ( کەسم نەبینیوە پاش پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم کە زیاتر نوێژی بە نوێژی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
بچێ لەو ئەمیرەتان - یانی موعاویە - ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اللهم علم معاوية الكتاب والحساب وقه
العذاب ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 3227 واتە : ( خوایە موعاویە فێری نوسین و
حیساب بکە وە بیپارێزە لە سزا ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اللهم اجعله هاديا مهديا و اهده و اهد به )
.سلسلة الاحاديث الصحيحة 1969 واتە : ( خوایە بیکەی بە هیدایەت دراو وە
وەهۆی هیدایەتی خەڵک خوایە هیدایەتی بدە وە بیکە بە هۆی هیدایەتی خەڵک ) .
ئەوەی لەعنەت بکا لە موعاویە رضي الله عنه خۆی لەعنەت لێ کراوە، ئەوەی
تەعن بدات لە موعاویە رضي الله عنه یان هەر یەکێک لە صەحابەکان رضي الله
عنهم ئەوە نیشانەی نیفاق ودڵ کرمێ بوونیەتی و زەندەقەو کوفری لە دڵە یان
لانی کەم فاسق و فاجیرو موبتەدیعە!
ئەوەش دیفاع دەکا لەو کەسانەی کە
تەعن ئەدەن لە صەحابە بە دڵنیاییەوە دڵ نەخۆشن و غیرەتیان نیە بۆ بەرگری
کردن لە صەحابەو دەمار گیریان هەیە بۆ سەرلێشێواوە موبتەدیعەکان جا لەبەر
بەرژەوەندی حیزبایەتی یان هەر شتێکی تر!
پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا ذكر أصحابي فأمسكوا ، و إذا ذكر
النجوم فأمسكوا ، و إذا ذكر القدر فأمسكوا ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 34
واتە : ( ئەگەر باسی صەحابەی من کرا بێ دەنگ بن -قسە لەسەریان مەکەن- ، وە
ئەگەر باسی ئەستێرە کرا بێ دەنگ بن ، وە کە باسی قەدەر کرا بێ دەنگ بن ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من سب اصحابي ،
فعليه لعنة الله والملائكة والناس اجمعين ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2340
واتە : ( ئەوەی جنێو بدا بە صەحابەی من - بە خراپى باسیان بکات - ئەوە
لەعنەتی خوای لە سەر بێ وە لەعنەتی فریشتەکان و هەموو خەڵکی لە سەر بێ ) .
شێخی ئیسلام ابن تیمیة رحمه الله لە کتابی (الصارم المسلول على شاتم
الرسول 1/568) نەقڵ ئەکا لە احمدی کوڕی حنبل رحمه الله کە فەرمویەتی : (لا
يجوز لأحد أن يذكر شيئا من مساويهم ولا يطعن على أحد منهم بعيب ولا نقص فمن
فعل ذلك فقد وجب على السلطان تأديبه وعقوبته ليس له أن يعفو عنه بل يعاقبه
ويستتيبه فإن تاب قبل منه وإن ثبت أعاد عليه العقوبة وخلده الحبس حتى يموت
أو يراجع. وحكى الإمام أحمد هذا عمن أدركه من أهل العلم) واتە : ( وە
دروست نیە بۆ کەسێک کە باسی شتێ لە خراپەکانیان بکات وە نابێ تانە با لە
یەکێکیان بە عەیب گرتن لێی یان بە نەقس باسی بکا هەر کەسێ ئەوە بکات ئەوە
واجبە لەسەر دەسەڵاتدار تەئدیبی بکاو سزای بدات لەبۆی نیە عەفوی بکات بەڵکو
سزای دەدات و داوای تەوبەی لێدەکات ئەگەر تەوبەی کرد ئەوە لێی وەرئەگیرێ
وە ئەگەر بەردەوام بوو تەوبەی نەکرد ئەوە دووبارە سزای ئەدات و لە سجن
ئەیهێڵێتەوە هەتا ئەمرێ یان تەوبە ئەکات. وە ئیمام ئەحمەد ئەو حوکمەی
گێڕاوەتەوە لەو زانایانەی پێیان گەیشتووە).
پێشەوا طحاوي (رحمه
الله) دەربارەی باوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعە بەرامبەری صەحابەکان رضي الله
عنهم ئەفەرموێ : ( ونحب أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ولا نفرِّطُ
في حبِّ أحدٍ منهم ، ولا نتبرأ من أحدٍ منهم ، ونبغض من يبغضهم وبغير الخير
يذكرهم ، ولا نذكرهم إلاّ بخير. وحبُّهم دين وإيمان وإحسان ، وبغضهم كفر
ونفاق وطغيان ) العقيدة الطحاوية واتە : ( وە صەحابەکانی پێغەمبەری خوامان
صلى الله علیه وعلى اله وسم خۆش ئەوێ ، وە زیادە ڕەوی ناکەین لە خۆشویستنی
کەسێکیان ، وە خۆ بەری ناکەین لە کەسێکیان ، وە ڕقمان ئەبێتەوە لە کەسێک
ڕقی لەوان ببێتەوە وە بە بێ خێر بە خراپە باسیان بکات ، وە باسیان ناکەین
ئیللا بە خەیر نەبێ . وە خۆشویستنی ئەوان دین و ئیمان و چاکەیە ، وە ڕق
بوونەوە لەوان کوفرو نیفاق و سنوور بەزاندنە ) .
پێشەوا نەوەوی لە
شەرحی صەحیحی مسلم (رحمه الله) ئەفەرموێ : ( اعلم أن سب الصحابة رضي الله
عنهم حرام من فواحش المحرمات ، سواء من لابس الفتن منهم وغيره لأنهم
مجتهدون في تلك الحروب متأولون ، وقال القاضي: سب أحدهم من المعاصي الكبائر
، ومذهبنا ومذهب الجمهور أن يعزر ولا يقتل ، وقال بعض المالكية يقتل )
واتە: (بزانە کە جنێو دان و عەیب گرتن لە صەحابە ڕەزای خوایان لە سەر بێت
حەرامە لە حەرامە ناشیرن و قێزراوەکانە، یەکسانە ئەوە دەرهەق بە صەحابەکان
کامیان بن ئەوانەی کە تێکەڵی فیتنە بوون یان نا چونکە ئەوان موجتەهید بوون
لەو شەڕانە تەئویلیان هەبوو -یانی بە ئەنقەست ئەمەیان نەکردووە بەڵکو
بەڵگەی خۆیان هەبوو- وە قاضي ئەڵێت : جنێو دان و عەیب گرتن لە یەکێکیان
ئەوە لە تاوانە گەورەکانە، وە مەزهەبی ئێمە وە مەزهەبی جمهور ئەوەیە کە
کەسێ جنێو دەرو عەیب گر بێ لە یەکێک لە صەحابە ئەبێ تەعزیر بکرێ -بە لێدان و
قسە- وە ناکوژرێ ، وە هەندێ لە مالیکیەکان ئەڵێن ئەکوژرێ ) .