به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و یاداشته‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، هه‌ڕه‌شه له‌گۆڤاری بزاڤ ده‌كرێت.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی دووه‌مین ئه‌ڵقه له به‌ڵگه‌نامه‌و یاداشته‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌گۆڤاری بزاڤ، چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به ستافی گۆڤاره‌كه‌وه ده‌كرێت بۆ راگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
له‌مباره‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند كه چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان بۆ هاتووه‌و زۆرێكیان ده‌ستخۆشی بووه‌و هه‌ندێكی تریان داوكاری راگرتن‌و به‌درۆخستنه‌وه بووه.
ناوبراو وتیشی (په‌یوه‌ندییه‌كان جۆراو جۆرن، زیاتریان ره‌تكردنه‌وه‌یه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیش هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی كردووه).
سه‌رنوسه‌ری بزاڤ راشیگه‌یاند (دوایین په‌یوه‌ندی كه له‌وباره‌وه كرا، ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو بوو كه داوای راگرتنی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ئێمه به‌رده‌وامی بوو له‌سه‌ر كاره‌كانمان‌و ده‌ڕبڕینی ئاماده‌ییش بوو بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه بدرێت).
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، ماكوان كه‌ریم خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند كه رێگای یاسایی ده‌گرنه‌به‌رو له‌هیچ كه‌سێكی قبوڵ ناكه‌ن هه‌ڕه‌شه له‌ستافی گۆڤاره‌كه بكات.
وتیشی (ئێمه له‌سه‌ر كاری خۆمان به‌رده‌وامین‌و هیچ به‌ربه‌ستێك رامان ناگرێت).
بزاڤ گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو 5ی مانگێك ژماره‌ی نوێی بلاوده‌كرێته‌وه‌و له‌ژماره‌ی یه‌كه‌میشه‌وه به‌شێوه‌ی زنجیره یاداشت‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود بلاوده‌كاته‌وه.