لەسەركابینەی هەشت، پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتن
10/02/2014 نوسەر: bzavpress

لەسەركابینەی هەشت، پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتن


دوای نزیكەی 20 كۆبوونەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشت، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەگەنە رێككەوتنێك لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان.

بەبەپێی زانیارییاه‌كان، بزووتنەوەی گۆڕان رازیبووە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت و پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت كە گرێكوێرەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بوو بدرێتە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی ناوخۆی پێبدرێت.

هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستانیش رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بداتە بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام بەمەرجێك ئەو كاندیدەی گۆڕان دیاریدەكات بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، رەزامەندی لەسەربێت.