فازڵ میرانی: كێشەكانی نێو یەكێتی كاریگەری هەبووە لەسەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەم
11/02/2014 نوسەر: bzavpress

فازڵ میرانی: كێشەكانی نێو یەكێتی كاریگەری هەبووە لەسەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەم


سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە، كێشەكانی نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەم.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی ئایندە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: كێشەكانی نێو یەكێتی كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەم.

سەبارەت بە پێداگری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆست وەزارەتی ناوخۆ، وتی: پارتی هێزی براوەیە و دەبێ ئەو پۆستە بۆ پارتی بێ، بەڵام نایشارێتەوە كە رەنگە پارتی خەدر لە خۆی بكات و لە پشكی خۆی بیداتە لایەنێكی دیكە.