12/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنەوەی گۆڕان: خۆمان سەرپشکین لە دەست نیشانکردنی کەسێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ
به‌رپرسێك له‌بزوتنه‌وه گۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، بزوتنه‌وه‌كه‌یان سه‌رپشك ده‌بێت له‌دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته به‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌یان بكه‌وێت.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێداگیری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دهكاتو پارتیش مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌و پۆسته له‌به‌رامبه‌ردا گۆران بونی مه‌رج ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، ده‌رباز محه‌مه‌د رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌سی تایبهتو شاره‌زای هه‌یه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
وتیشی، ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن مه‌رج هه‌یه بۆ پێدانی ئه‌و پۆسته به‌گۆران، "ئه‌وه مه‌رج نیه به‌ڵكو ته‌نها ره‌ئیه" دوپاتیشیكرده‌وه "بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌رپشكه له‌وه‌ی كێ ده‌ستنیشانده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته".
به‌پێی زانیارییه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌چێت كه ئه‌و دابه‌شكردنی پۆستانه په‌سه‌ندبكات كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌سمی راگه‌یه‌ندراوه، به‌جۆرێك پۆستی سه‌رۆكی پهرلهمانو وه‌زاره‌تی ناوخۆیان پێبدرێت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دزه‌یان پێكراوه بۆ راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لایه‌نی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كه پارتییه "رازیبووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بداته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی گۆڕان دیاریده‌كات بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ربێت".
هەرچەدە پێشتریش ئاماژەیان بەوە کردوە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاد لهپاڵێوراوێكی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام پێده‌چێت گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ره‌سمی یه‌كلایی بێته‌وه‌و ئه‌و پۆسته به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بدرێت، "مسته‌فای سه‌ید قادر" بۆ ئه‌و پۆسته دیاریبكرێت.