12/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كرده‌وه‌یه‌ك ته‌نها درنده‌ی دارستانه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نه‌ك مرۆڤه‌كان.
كور ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆكه‌ری بێگانه‌یــــــه
.ببورن ئه‌وه‌م كردۆته مانشیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆمان نه‌بیت هه‌رگیز دوژمنان ناتوانن هیچ كیشه‌یه‌كمان بۆ بنینه‌وه ،به داخه‌وه‌بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی له نیوان ناحیه‌ی ته‌كیه‌و چه‌مچه‌مال رویدا كاره‌ساتیكی زۆر ناخۆش و جه‌رگ بر بووه، دلنیام ئه‌گه‌ر خه‌لكانیكی كورد ده‌ستیان له‌گه‌لیان تیكه‌ل نه‌كردبیت دلنیام هه‌رگیز له‌م سنوره‌دا وه‌ها كاریكیان بۆ ئه‌نجام نداری ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ریمی كوردستان به هه‌موو پاریزگاكانه‌وه . چاویك به بریاری هاتنی كریكاری عه‌ره‌ب بۆ شاره‌كانی هه‌ریم بخشیننه‌وه و چیتر كوردستان‌مان لینه‌كه‌ن به عه‌ره‌بستان ، هه‌ر چه‌نده خه‌لكانیكی ده‌وله‌مه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆیان رایی بیت و بروات گوی به‌وه ناده‌ن ئه‌و كریكارانه كین ته‌نها بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پاره‌ی كه‌میان پی بدریت ، كه‌واته به داخه‌وه ده‌وله‌مه‌نده‌كانیشمان ئه‌وه‌نده‌ی بیرله كه‌می تیچونی پاره ده‌كه‌نه‌وه بیر له پاراستنی گیانی خه‌لكی ناكه‌نه‌وه ، بۆیه من داوا ده‌كه‌م هه‌ر كه‌سیك هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه كه به‌بی هۆ 4 شۆفیری كوردی داماوی شاری كه‌ركوك بكوژن ، به به‌رچاوی خه‌لكه‌وه ئه‌و كه‌سانه هه‌لبواسرین بۆ ئه‌وه‌ببنه په‌ند بۆ تاوانباانی تریش. وه به‌داخه‌وه خۆفرۆشی خه‌لكانیكی خۆشمان بۆ پاره‌و سه‌روه‌تی دونیا وای كردووه سیقه‌ت و متمانه‌ت به كه‌س نه‌مینی من دلنیام ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر له‌و په‌ری دونیاشه‌وه هاتبیتن ئه‌وا ده‌ستی كوردیان له پشته‌وه بووه . وه جیگای ده‌ستخۆشیشه كه هیزه‌كانی ئاسایش ئه‌و تاوانباره‌یان ده‌سگیر كرد و توانییان ئه‌و 4 ته‌رمه بدۆزنه‌وه .وه ئه‌و تاوانه به‌ناوی هه‌ر گروپ و تاقمیكیش ئه‌نجام دراوه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری كردنه‌و ده‌بیت هه‌موومان دژی بوه‌ستینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه هاولاتی بونه و به كاری رۆژانه‌ی خۆیانه‌وه سه‌رقال بونه بۆیه تاوانیكه ته‌نها كه‌سانی درنده ده‌توانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.