12/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەرزى کێلێ بە نێو دەوڵەتى دەکرێت
بەمەبەستى بە نێودەوڵەتى کردنى مەرزى کێلێ کۆبوونەوەیەک لە قائمقامیەتی قەڵادزێ بەڕێوە چوو
بۆ ئەو مەبەستە عبدالحمید عبدالله سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی گواستنەوەو بەرێەوەبەری گومرگی راپەرین کۆبۆوە لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە كردنەوەو بە نێودەوڵەتی كردنی مەرزی كێلێى سنورى هەردوو کوردستانى خۆرهەڵات و باشوور كرا,
بۆ ئەم مەبەستە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی گواستنەوە باسیان لەو رێكارە یاساییانە كردوە كە پێویستە بۆ بە نێودەوڵتی كردنی ئەم مەرزە,
وتیشى: نوێنەری وەزارەتی گواستنەوە بەڵێنی دا هاوكاری و كارئاسانی بكەن.
كردنەوەی ئەم مەرزە سودێكی گەورە دەگەیەنێت بە بوژانەوەى ئابوورى هەرێمى کوردستان بەگشتى و سنورەكە بەتایبەتى وە بەدەبێتە هۆى ئاوردانەوەى دەسەڵات لەو ناوچە دوورانەى سەر سنور.