14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌نجێكی یه‌مه‌نی له شاری ته‌عز، چووه داوای كچێك و باوكی كچه‌ش ماره‌ییه‌كی سه‌یری بۆ دانا.
ئاژانسی هه‌واڵی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه: گه‌نجێكی شاری ته‌عز له یه‌مه‌ن، به‌ناوی (ئوسامه تۆفیق) چووه‌ته داوای كچێك، به‌ڵام مه‌رجی باوكی كچه‌كه ئه‌وه بووه كه ده‌بێت یه‌ك ملیۆن لایك بۆ ئه‌و بابه‌تانه به‌ده‌ست بهێنێت كه ئوسامه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویده‌كاته‌وه.
باوكی كچه یه‌مه‌نییه‌كه كه ناوی (سالم عه‌یاش)ه، یه‌كێكه له كه‌سه چالاك و ناسراوه‌كانی دنیای فه‌یسبووك له یه‌مه‌ن و ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ ئه‌وه داناوه تا ئاستی چالاكیی ئوسامه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت و بزانێت تا چ راده‌یه‌ك ركابه‌ریی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆشی ده‌ركه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و گه‌نجه له‌سه‌ر فه‌یسبووك زۆر چالاكه، ئه‌وا ره‌نگه “ماره‌یی”یه‌كه له یه‌ك ملیۆن لایكه‌وه بۆ كه‌متر بكاته‌وه.
عه‌یاش به بایه‌خه‌وه چاودێریی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كه‌ی ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌وه و دوای مانگێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه توانای ئه‌م كوڕه گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك، هاوكات دانانی ئه‌و مه‌رجه كه‌سوكاری كچه‌ی نیگه‌ران نه‌كردووه، بگره خۆشی و خه‌نده‌ی خستووه‌ته‌سه‌ر لێویان و وتوویانه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌پاره جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ریدا مه‌رجی سه‌یروسه‌مه‌ره دابنرێت، له ساڵانی 1980ی سه‌ده‌ی رابردووش، فه‌له‌ستینییه‌كی نیشته‌جێی كوه‌یت مه‌رجێكی سه‌یری بۆ كوڕێك دانا كه هاتبووه داوای كچه‌كه‌ی.
ئه‌و فه‌له‌ستینییه داوای له كوڕه‌كه كردبوو، پێكه‌وه به ئۆتۆمبیل به سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی كوه‌یتدا بگه‌ڕێن، به‌و مه‌رجه‌ی له هیچ ترافیكێك نه‌وه‌ستێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سووریش بێت.
وادیاربوو، قه‌ده‌ر رای وابووه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه سه‌رگرێت، چونكه له به‌ختی ئه‌و ئه‌و گه‌نجه به‌هه‌ر شه‌قامێكدا رۆیشتبن، له‌وكاته‌دا ترافیك سه‌وز بووه، بۆیه دواجار باوكی كچه‌كه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌ربڕیووه..