14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شاندی كورد یه‌كشه‌ممه بگه‌نه به‌غدا
بودجه‌ی عێراق كه‌وته یه‌كشه‌ممه
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق رێكه‌وتن تایه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی 2014ی عێراق نه‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێم بگه‌نه به‌غدا.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نویێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ 2014 تا یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاری له‌سه‌ر نه‌كرێ و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شاندی هه‌رێم ئه‌و رۆژه بگه‌نه به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی بۆبه‌شی هه‌رێم له‌بودجه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌له هۆڵی ده‌ستووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا به‌ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بارسته سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌ك حسێن شه‌سهرستانی و دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس و وه‌زیری نه‌وت بووه.
ئه‌وه‌شی گوت كه به‌گوێره‌ی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ بدات له‌سه‌ر پرۆژه یاسای زه‌مان و پرۆژه یاسای كار، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی ته‌واوی ده‌نگدان كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ كاتێكی نادیا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دیاری بكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی وا به‌ئێمه‌ی راگه‌یاند كه‌رۆژانی شه‌ممه تا دووشه‌ممه تایبه‌ت بێ بۆ كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.