14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کوردستانم پێ چۆنه .؟
ئه‌و خاکه‌ی که له‌سه‌ری گه‌وره‌بووم و ژیاوم و فێری زمانه شیرینه‌که‌ی کوردی بووم خۆشم ده‌وێت ئه‌گه‌ر چی له له‌وسه‌ری دونیاشبم هه‌ر شانازی پێوه ده‌که‌م و هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکم بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناو ناوبانگیه‌تی،خه‌مم خه‌می خاکه و دڵم به کوردستان ئاسوده ده‌بێت و پێم شه‌رم نیه که کوردم ئه‌گه‌ر قه‌ڕنێشکه‌ش ناسنامه‌که‌م وون که‌ن .
له چوار چێوه‌ی ئه‌و بۆچون وڕه‌خنانه‌ی که له ده‌سه‌ڵات و کاربه‌ده‌ستان و حوکمه‌تی ده‌گرم ته‌نها به به‌شێک له خه‌م خۆری ده‌زانم ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ر واتێبگات که توندن به‌ڵام هه‌ڵه‌و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره به قوربان و سه‌ده‌قه چاره‌سه‌ر ناکرێت چ جای گرفتی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی و ئاسایشی گه‌ل ئه‌مه بۆ سازش و خاترانه نیه چونکه ده‌سه‌ڵات که خۆی به خه‌مخۆرو چاوساغی گه‌ل بزانێت ئه‌وا ده‌بێت زۆر دڵ فراوان بێت به‌رامبه‌ر به به‌رچدانه‌وه‌ی گه‌ل به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵه وگرفتێکی درێژ خایه‌ن .
ده‌ست پێکردن له هه‌ر بوارێکی ئیداری حوکمه‌تی هه‌رێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیداره‌و حوکمه‌تانی تر ده‌کرێت هه‌ندێک چاوپۆشی بکرێت له‌گه‌ڵ شێواز و جوغرافیاو مێژوو هتد..
گرنگترین شت بۆ حوکمه‌ت ئه‌وه‌یه که ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ گه‌ل جا که ڕاستی شێواو ده‌سه‌ڵات دابه‌شکراو سه‌روه‌تو سامانی گه‌ل به‌رده‌وام بزربوو ئه‌وا به حه‌قی خۆمانی ده‌زانین که بڵێین ئێمه‌ش هه‌ین و ده‌بێت بتوانین قسه‌ی تێدابکه‌ین ،ئه‌وکات ڕخنه دێت پێشه‌وه ،حوکمه‌تێکی وه‌ک نه‌رویج ساڵانه هه‌موو داهات و خه‌رجی خۆی بۆ هه‌وڵاتیان ئاشکرا ده‌کات و به‌رده‌وام پێیان ده‌داته‌وه ، به‌ڵام ئێوه نه باسی ده‌که‌ن و نه ده‌شیده‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ر توزێک له به‌رده‌متان مایه‌وه داتان به ئێمه ئه‌وا ده‌بێت سوپاسیشتان بکه‌ین .
حوکمه‌تی هه‌رێم بوونی باشبوه بۆ کوردستان ڕێکخستنی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی تا ڕاده‌یه‌ک بوونی هه‌بووه نه‌ک وه‌ک سۆماڵ که له ساڵی 1989 وه تاکو ئێستا پاشاگه‌ردانیه‌و وه‌ک ئه‌فغان که ڕۆژ ده‌سه‌ڵات به حوکمه‌تی ئه‌فغانی و شه‌و پارێزگاری خۆشی پێناکرێت ،به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه که حوکمه‌تی هه‌رێم کوردی حه‌ساندۆته‌وه و ئیتر وازی لێ‌بێنین هێشتا ڕێگای زۆرمان له پێش ماوه .
بۆ سه‌ربه‌خۆبونی کوردستان تاکو ئێستا حوکمه‌تی هه‌رێم له هیج وڵاتێکی دونیا هه‌وڵی په‌یداکردنی ده‌نگی گه‌لانی نه‌داوه بۆ ڕۆژێک که داوای سه‌ربه‌خۆی بکات ، که جوله‌که ده‌وڵه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند له 1948 پرسیان به‌که‌س نه‌کرد و له که‌سیش نه‌پاڕانه‌وه ئازایانه داوایان کرد و کاتی گونجاویان بۆ ڕه‌خساند به‌ڵام شۆڕشی کوردی زۆر له‌به‌ر ده‌وڵه‌تی جوله‌که پاڕایه‌وه که پاڵپشتی له سه‌ربه‌خۆبونی بکات !بۆ ده‌بێت ئێوه پێتان شه‌رم بێت ته‌نانه‌ت ئاڵای کوردستانیش له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن بۆ گه‌شته بازرگانیه‌کان تان که به ئاشکرا فرۆشتنی سه‌رزه‌وی وژێر زه‌وی ئێمه‌یه.
ئیداره‌ی کوردی زۆر لاوازه ڕاستگۆنیه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد دا دزی له خه‌ڵکی خۆی ده‌کات و ده‌ستدرێژی ناموسیش ده‌که‌ن بێ‌تاوان له باتی تواوانباری که خۆیان ناویان ناوه تاوانبار توشی سزای ده‌ستی هاوزمانی خۆی ده‌بێت و هه‌تا پێیان کرا کوردیان به کوشتدا به‌ڵام تاکو ئێستا نه سه‌رۆکی هه‌رێم و نه سه‌رۆک حوکمه‌ته‌کانی هه‌رێم و نه سکرتێری حیزبه شه‌ڕانگێزه‌کان داوای لێبوردنیان له دایک و باوک و که‌س کاری کوژراو‌و بێ سه‌ر شوێنه‌کان نه‌کردوه.
کوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی سه‌روه‌ته بۆ کورد به‌ڵام تاکو ئێستا کورد نازانێ چی هه‌یه‌و چه‌ندی هه‌یه‌و بۆ کوێ ده‌چێت وه ناشزانێت که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه که‌ی تێر ده‌بن له به تاڵان فرۆشتن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌تی کورد.
ده‌ستور دانرا به‌ڵام با پرسیارێکی واقیعانه بکه‌ین کێ به ده‌ستوری هه‌رێم ڕازیه ؟ وه‌ڵام ته‌نها یه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵات که ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆکه‌که‌یان داوه که ده‌گاته 42 ده‌سه‌ڵات ئاخر له کوێی دونیا دا هه‌یه یه‌م جۆره قۆرغ کردنه جگه له ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کان نه‌بێت وه‌ک ده‌ستوری جه‌زائیر (بۆتفلیقه )که سه‌رۆک بۆی نه‌بوو له دوو خول زیاتر خۆی بپاڵێوێت په‌رله‌مان له مناقه‌شه‌یه‌کی چه‌ند خوله‌کی کرد و بۆیان درێژ کرده‌وه بۆ سه‌رۆک که ده‌توانێت دووباره خۆی کاندیت بکاته‌وه .
به‌رزی باڵه‌خانه‌کان و ڕازاندنه‌وه‌ی پایته‌خت گوزارشت له گونده‌کانی پشده‌رو گه‌رمیان و شاره‌زوور و سۆران ناکه‌ن ،شاره‌کان جوان که‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان که‌لاوه ومه‌رگستان بێت و ژێر خانی ئابوری چاوی له‌ده‌ست به‌غدا بێت تاکو به پاڕانه‌وه پاره‌ی معاشت بۆ بنێرێ ! ژێر زه‌مینی به‌رپرسه‌کان پڕ بێت له فه‌رده دۆلار !
بواری خوێندن له ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌کانی ئه‌فه‌ریقا بجێت و سه‌نتری توێژینه‌وه ته‌نها له گۆرانی و مۆسیقا خۆی ببینێته‌وه له سه‌دا 65 خه‌ڵکی کوردستان چاویان له معاشه‌وه بێت ، ئه‌ویش به دامه‌زراندنی واسته‌ی حیزبی بێت ئای له‌و کاره‌ساته‌ی که سه‌رۆک خولقاندویه‌تی ئای له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که تا بن باڵی سه‌رۆکیش خزیوه ئای له‌و هه‌رزان فرۆشیه‌ی کوردستان !
سه‌رۆک ده‌ورت چیه بۆ ده‌نگت نیه که 145 ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دا ڕۆیشتوه‌و جه‌نابت تاکو ئێستا داوای پێکهێنانی حوکمه‌تت نه‌کردوه ، چی جوابی ئه‌و ئافره‌ته ده‌ده‌یته‌وه که ده‌ڵێت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه تاکو ئێتسا دوگیانیه‌که‌م پێنج مانگه‌و حوکمه‌ت پێک نه‌هاتوه !؟
کوردستان بووه به‌دووبه‌ش چینی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و چینی زۆر هه‌ژار نه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ وتت که داهاتی تاکه‌که‌س 5000 دۆلاره ده‌پرسم له کوێ ؟