14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌به‌رامبه‌ر 5 سه‌ربازه ئێرانیه‌كه، داوا ده‌كرێت 300 سوننه ئازاد بكرێن
ئه‌و گروپه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا 5 سه‌ربازی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری ئێرانی رفاندبوو، داوای كرد حكومه‌تی تاران له به‌رامبه‌ر ئازادی ئه‌واندا 300 به‌ندكراوی سوننه ئازاد بكات.
گروپی جه‌یشولعه‌دل، به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و 5 سه‌ربازه ئێرانیه‌ی له رۆژانی رابردوودا له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان رفاندبوونی، داوایكرد حكومه‌تی تاران به مه‌به‌ستی ئازاد كردنیان، 50 ئه‌ندامی ئه‌و گروپه و 200 زیندانی تری سوننه ئازاد بكات، ئه‌مه جیا له ئازادكردنی ئه‌و 50 ژنه‌ی كه به وته‌ی ئه‌و گروپه له لایه‌ن چه‌كدارانی سوپای پاسدارانه‌وه له سوریا ده‌ستگیركراون.
جه‌یشولعه‌دل كه خۆی وه‌ك داكۆكیكاری سونه‌كانی ئێران ناوده‌بات له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له دژی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته له پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران ئه‌نجام داوه.
هه‌فته‌ی رابردوو 5 سه‌ربازی هێزه‌كانی پاراستنی سنوری ئێران له ناوچه‌ی سه‌راوانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان رفێنران و گروپی جه‌یشولعه‌دل به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كاره‌ی گرته ئه‌ستۆ.