15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موەفەق روبەیعی: ئەو پەتەی لای خۆی هەڵگرتووە كە سەدام حسێنی پێ لەسێدارە درا
روبەیعی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق هۆكاری هەڵگرتنی ئەوپەتەی بۆ ئاشانسی ئەنادۆڵ ئاشكرا كرد و وتی: لە ساڵی 2006ەوە ئەو پەتەی لای خۆی هەڵگرتووەلەبەر دوو هۆكار ئەو كارەی كردوە :یەكەم ، تا هیچ كەسێك سەدام حسێن و ئەو سەردەمە رەش و تارەی عیراقی لەبیرنەچێت و دووەمیش بۆ ئەوەیە تا هەموو حاكم و كاربەدەست و بەرپرسێكی ئەوەیان لەبەرچاو بێت كە چارەنوسی ئەوانیش بەو شێوەیە دەبێت گەر خۆیان بسەپێنن و ستەم لە گەل بكەن.
روبەیعی لەو سەرلەبەیانییەی سەدامی تێدا لەسێدارە درا وتی، سەدام لە ترسان دەلەرزی، بەڵام لە ساڵی 2013دا قسەكانی پێچەوانە كردەوە و وتی، سەدام بەشێوەیەكی خۆڕاگرانە هاتە ئەو هۆڵەی كە تێیدا لەسێدارەدرا.