15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشه‌وا موعاویه‌و هاوه‌ڵه‌كانی
شه‌روانان وازیان هێناوه ناوبژیوانان وازناهێنن
نازانم ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی موعاویه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة و السلام) ده‌شۆرن به‌حوكمی قورس و قسه‌ی ناشیرین هه‌تا سنوری به مونافیق دانان و ناردنه‌دۆزه‌خه‌وه ،نازانم تا چه‌ندێك سیفه‌تی بێلایه‌نی -به‌مانای كه‌سێكی لێكۆڵه‌رو بگه‌ر به‌شوێن حه‌قیقه‌تی شته‌كان - یان تێدایه و ئایا توانیویانه فیعله‌ن به چاوی وه‌حیی و پێوه‌ری مێژووی راسته‌قینه برواننه رووداوه‌كان یان یه‌ك رووداو‌و یه‌ك ریوایه‌تیان هێناوه و كردوویانه به‌حه‌كه‌م و ئه‌وانیكه‌یان پشتگوێ خستووه؟!.
ئه‌مه پێویستی به‌ئیسباته له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه و ئه‌نجا وته‌كه‌م به تۆمه‌تیش وه‌رمه‌گرن و تۆزێك چیكڵدانتان هه‌بێت هه‌تا قسه‌كانم به ته‌واویی ده‌خوێننه‌وه. جاری پێشوو له‌سه‌ر زه‌روره‌تی شاره‌زایی و پسپۆریی پێنج خاڵم خسته خزمه‌تان كه‌بریتی بوون له : 1- گه‌رانه‌وه بۆ پێوه‌ریی وه‌حیی. 2- ئه‌و متمانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا داوێتی به موعایه وكردوێتی به‌كاتبی وه‌حیی ئه‌گه‌ر موعاویه حوكمی (منافیق) !! له‌سه‌ری بنوسرێت ئه‌وه له‌نوسین و گه‌یاندی قورئانیش جێی گومان ده‌بێت ! .3- گه‌رانه‌وه بۆ مێژووی راسته‌قینه نه‌ك چه‌واشه‌كار. 4- له‌ڕێگه‌ی موعاویه‌وه سووكایه‌تی به هه‌موو صه‌حابه كراوه وه‌كو ده‌بینن كه شیعه چی ده‌كات!. 5-ئه‌م هێرشه ناره‌وایانه ده‌چێته گیرفانی شیعه، با ئه‌وانیش ئه‌و مه‌به‌سته‌یان نه‌بێت.
لێره‌شدا و دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان دژ به‌جه‌نابی موعاویه(خوا له هه‌موو صه‌حابه رازی بێت) به‌رده‌وامه‌و حوكمی ته‌ده‌خل له قیامه‌تی موعاویش هاته كایه‌وه و هه‌ندێ به‌ڕێزیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێیه بنوسن ده‌ست خۆش فڵان و زۆر ته‌واوه كاك فیسار و... لایك و مایكی بكه‌ن .. هتد . به پێویستی ده‌زانم چه‌ند خاڵێكیتر بخه‌مه پاڵ ئه‌و پێنجه كه‌جگه گیانی دۆستانه‌م بۆیان هیچ پاڵنه‌رێكیتر نیه‌و نامه‌وێت ئه‌و برایانه‌م به‌شێك بن له‌وشه‌ره‌ی دژی صه‌حابه ده‌كرێت به‌ڵام له ڕێی چه‌ند دانه‌یه‌كیانه‌وه به تایبه‌تیش جه‌نابی موعاویه .
ئه‌م چه‌ند دێره‌شم بۆ كه‌سێكه كه خۆی به ئه‌ندامێكی سه‌رراستیی ئوممه‌تی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت داده‌نێت و حه‌رامی خوای پێ حه‌رامه‌و ئه‌ركی ئه‌وی پێ ئه‌ركه‌و له ژێر فه‌رمان و نه‌هیی خوای گه‌وره‌دا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش وانیه ئه‌وه لام سه‌یر نیه‌و میسر ته‌ها حوسه‌ینی هه‌بوو با ئێمه‌ش یه‌ك دوو ته‌هامان هه‌بێت دونیا به‌وان كۆتایی نایه!.
1- خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (9) إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (10) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (11) الحجرات.
دوو تایه‌فه له موسڵمانان جه‌نگیان بوو ...... ته‌نها موسڵمانان برای یه‌كن ..موسڵمانینه كه‌س با توانج نه‌گرێته كه‌سێكیتر و ناووناتۆره مه‌ده‌نه پاڵ یه‌كتر .... هه‌ر كه‌سێك ئه‌وانه بكات سته‌مكاره !!.
به‌ڕیزانم : ئه‌و ئایه‌تانه بۆ ئه‌وان هاتووه پێش ئێمه و به موسڵمانی حه‌ساو كردوون و شكاندنی ئه‌و سنورانه وه‌كو بۆ ئه‌وان دروست نه‌بووه بۆ ئێمه و ئێوه‌ش دروست نیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به وه‌حیی قسان بكه‌ین؟.
2- حه‌سه‌نی كوری عه‌لی خوایان لێرازی بێت به ئیختیاری خۆی له مافی خه‌لیفایه‌تی وازی هێناو دایه ده‌ست موعاویه‌و قبوڵی بوو ئه‌و خه‌لیفه‌یان بێت و دوایش هه‌موو حه‌سه‌نیه‌كان به‌یعه‌تیاندایه‌و ساڵی 41كۆچی بووه ساڵی سوننه‌وجه‌ماعه، كه‌ئه‌وان خۆیان سوڵحیان كردوو بریانه‌وه بۆ تۆ و بۆ منیش هیچ ماقوڵ و مه‌شروع نیه ده‌م وه‌رده‌ینه سوڵحێك كه هه‌ردوولا ئیمزایان كردووه !. كوردیش ده‌ڵێت : شه‌ركه‌ران وازیان هێنا به‌س ناوبژیكاران واز ناهێنن. ئێوه ئه‌گه‌ر ناوبژیكاریش بن ئه‌وه خاوه‌نی جه‌نگه‌كه كۆتاییان پێهێناوه ئیتر تۆ بۆ هه‌ر رابووردوو كات و ساتی جه‌نگه ده‌جوویی و ده باره‌ی ده‌كه‌یته‌وه ؟! .
3- گریمان بۆمان یه‌قین بوو كه جه‌نابی موعایه و هاوه‌ڵانی ده‌ست پێشخه‌ر بوون له‌و جه‌نگه‌دا وه گریمان ته‌نها شه‌ره‌كه هۆكاری ناوخۆیی بووه نه‌ك ده‌ره‌كی و ده‌ستی نیفاق و شیقاقی دژه خیلافه‌ی موسڵمانان تێدا نه‌بووه (كه ئه‌مه موسته‌حیله ئه‌و شه‌ره بووبێت و ده‌ستی دوژمنانی هه‌موو صه‌حابه‌ی پێنه‌گه‌یشتبێت و به‌ڵگه‌ی روونیش زۆره) باشه ئێمه چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له به‌ره‌ی دژه صه‌حابه كه ئه‌مرۆ دونیایان پركردووه له‌سته‌می مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و بیدعه‌و نیفاق و تۆقین به ناوی ئال‌و به‌یتی پێغه‌مبه‌ره‌وه(سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت)؟!. یانی به ته‌مان به‌م موجامه‌له‌یه‌ی تۆ و ئه‌وان ئیتر شیعه واز بێنن له شكاندنی كه‌رامه‌تی صه‌حابه؟! لێره‌دا وا هه‌ست ده‌كه‌م (هیوادارم هه‌ڵه‌ش بم) چۆن عه‌لمانیه‌كان له به‌رده‌م هه‌ژمونی رۆژئاوادا نقه‌و جكه‌یان نایه‌ت ئه‌و به‌ریزانه‌ش له‌به‌رده‌م ته‌ییاری دژه صه‌حابه - كه‌ده‌وڵه‌تی ئێرانی قیاده‌ی ده‌كات- هه‌ست به كه‌میی و بێ كه‌سیی و داماویی خۆیان ده‌كه‌ن و (له‌وانه‌یه) بیانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه ده‌روونیه به‌وه پڕبكه‌نه‌وه!! .
4- برایانم : ئه‌گه‌ر له مێژووماندا هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و شه‌ڕو حه‌رامخۆریی و تاوان كراوه كه ئه‌مه راسته و ته‌واوه، ئه‌وه پێوه‌ره خواییه‌كه كه وه‌حییه سه‌لامه‌ته‌و له‌به‌رده‌سدایه با ئه‌وه بكه‌ینه بازنه‌ی كۆبوونه‌مان و خه‌مێك له‌م هه‌موو پیلانه گه‌وره گه‌وره‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر هه‌موومانه بخۆین و به‌ره‌نگاری بینه‌وه به قه‌ڵه‌م و قووه‌تی فیكریی و ماڵیمان . ئه‌ی بۆچی هه‌زاران نمونه‌ی به‌رزو جوانی مێژوومان به گشتی و مێژووی صه‌حابه (خوایان لێ رازی بێت) له‌به‌ر ده‌ستدایه وسه‌رچاوه راسته‌قینه‌كان بۆمانیان پاراستووه بۆچی به‌وانه‌وه موسڵمانان سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین و ئه‌وانیتر حه‌واڵه‌ی خوای گه‌وره نه‌كه‌ین؟، ئه‌ی باشه كێ له ئێمه‌و له ئێوه‌ش ده‌توانێت بڵێت پێویستمان به‌و گه‌نجینه گه‌وره‌یان نیه، یان بڵێت هه‌موو چاكه‌كانی ئه‌وانمان زیندوو كردووه‌ته‌وه سوودمان لێی بینووه و ئیتر به‌سه با برۆینه سه‌ر شه‌ره‌كانیان ؟!!.
5- برایانم : ئه‌و نوسینانه‌تان دڵنیام هه‌ندێكی كاردانه‌وه‌ی نوسینی كه‌سێكیتره‌و نمره‌یه‌ك له‌توره‌یی و له‌داخیی ئه‌و و ئه‌عصاب گه‌رمیی براده‌رێكی فیسبووكتانه‌و ئه‌ویش و تۆش خۆتان ناگرن و وه‌ڵامیی ره‌قیی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه!، له‌م جه‌وه نازانستیه‌دا كه غه‌زه‌بیش حوكمی ده‌كات به‌هیچ ناگه‌ین جگه یه‌كتر سوواندن و ماندووكردن و بگره كینه‌و بوغزیش فرۆشتن بۆیه ئه‌عصابی سارد و سه‌رچاوه‌ی راست و توانای فیكریی باش بۆ به‌راووردی باس و بابه‌ته جیاوازه‌كان پێشتر له‌وانه پێوه‌ری وه‌حیی هه‌موو گرفته‌كات چاره ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌م حاڵه‌ت و شه‌رتانه‌تان قبوڵه یان نا ؟! .
6- به‌ڕێزانم : دیراسه ی مێژوو خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه‌و راستگۆیانه‌ی هۆكاره‌كانی نوشستوو سه‌ركه‌وتن و وانه‌ی وه‌رگرتن بۆ ئه‌مرۆ و داهاتوومان كارێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام دوور له ته‌كفیرو ته‌فسیق و سفر كردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره یان بچوكه‌وه و خۆخزاندنه ناوچه‌یه‌كه‌وه كه بۆ نه‌شاره‌زا و تازه له ژێره‌وه هاتوو له (محرّمات) و ئه‌نجا رێزگرتنیش له پسپۆریش رێزگرتنه له‌خۆمان و عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت : رحم الله امرء عرف حدّه فوقف عنده.