به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مساڵیش پشووه‌كانی مانگی ئازار، وه‌ك ساڵی رابردوو ده‌بێت.
م. نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ وه‌رزی دووه‌می خوێندن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشووه‌كانی مانگی ئازار بۆ خوێندكاران دیاریده‌كات كه له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا هیچ گوڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه.
وتیشی:پشووه‌كانی مانگی داهاتوو له‌رۆژی 11/3/2014 ده‌ستپێده‌كات تا رۆژی 24/3/2014، به‌رده‌وامده‌بێت و رۆژه پشووه‌كانیش سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی بهڕێوهبهراتییهكهمان ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌می خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ پۆله ناوه‌ندییه‌كان له‌رۆژی 12/4 تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌ستپێده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ پۆلهناكۆتاییهكان له‌رۆژی 14/5 ده‌سپێده‌كات و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌ستیپێكردوه.