16/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دانیمارک ڕێگری له سه‌ربڕینی حه‌ڵاڵ ده‌کات
دوێنێ وه‌زیری کشتوکاڵ و خۆراک له دانیمارک ڕایگه‌یاند که له 17 ئه‌م مانگه‌وه به پێی یاسای تازه نابێت ئاژه‌ڵ به ڕێگی دینی سه‌رببڕدرێت و توشی سزا بدرێت به ناوی گۆشتی حه‌ڵاڵ یان سه‌ربڕینی دینی.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وی دوبات کرده‌وه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆمان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م جۆره سه‌ربڕینه وه‌ک سزا وایه بۆ ئاژه‌ڵه‌کان و توشی ئازاری زۆر ده‌بن بۆیه نابێت بکرێت .
سه‌ربڕینی حه‌ڵاڵ ته‌نها له لای مسوڵمان و جوله‌که‌دا هه‌یه بۆیه ئه‌و دوو دینه ناڕه‌زای خۆیان ده‌ربڕی که ئه‌وه دینه و ئازادی جێبه‌جێ کردنی ڕێسا دینیه‌کان نابێت ڕێگری لێبکرێت وه‌ک ئازادیه‌کانی تر ، به‌ڵام وه‌زیری کشتوکاڵ و خۆراک گوتی ئێمه به‌لامانه‌وه ئازاردانی گیانداران ڕێگه پێدراو نیه وه‌ک چۆن مرۆڤ مافی هه‌یه ئاژه‌ڵه‌کانیش مافیان هه‌یه .
دان يوغنسن وه‌زیری تازه دامه‌زراو که له مانگی سێپته‌مبه‌ره‌وه ده‌ست به‌کاربوه وه‌ک وه‌زیری کشتوکاڵ و خۆراک،.