17/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سلێمانی یادی 17ی شوبات كرایه‌وه
ئه‌مرۆ له‌شاری سلێمانی یادی 17ی شوبات كرایه‌وه‌و بریاره رۆژانی دوایش چه‌ندین كار‌و چالاكی به‌رێوه‌بچێت.
كاتژمێر 04:32 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، له‌قاوه‌خانه‌ی كولتوری شاری سلێمانی، یادی خۆپیشاندانی 17ی شوبات كرایه‌وه.
یاده‌كه به‌ئاماده‌بوونی كه‌س‌وكاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌و چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیار‌و په‌رله‌مانتارو نوسه‌رو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس به‌رێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین وتار‌و په‌خشان‌و شیعر پێشكه‌شكران.
بریاره رۆژانی دواتریش له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان كار‌و چالاكی بۆ ئه‌و یاده به‌رێوه‌بچێت‌و به‌پێی وته‌ی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ش، چالاكییه‌كان له‌ناوچه‌و به‌رواری شه‌هیدكردنی شه‌هیدانی 17ی شوبات‌و به‌رێوه‌ده‌چێت.
د.ع