لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین بەشێک لە چالاکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى یادى ١٧ى شوبات دەکەنەوە
17/02/2014 نوسەر: bzavpress

لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین بەشێک لە چالاکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى یادى ١٧ى شوبات دەکەنەوە


وەک بڕیار بوو لە سێهەمین ساڵ یادى ١٧ى شوبات و ڕۆژانى دوایى لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بەتایبەت سنورى پارێزگاى سلێمانى ئەم یادە بکرێتەوە بریار وایە ئێوارەى ئەمرۆ لە ناو بازارى رانیەو بەردەم باخى گشتى لەلایەن چالاکان و ڕێکخراوەکانى سنورى ئیدارەى راپەرین مەراسیمى ئەو یادە بەڕێوە بچێت, بۆ ئەم مەبەستەش بەشێک لە رۆژنامەنوسان وچالاکانی‌ مەدەنی‌ بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە, لەبەشێک لە بەیاننامەکەدا  هاتووە 
سێ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر خۆپیشاندانەکانی‌ 17ی‌ شوبات دژی‌ نادادی‌ وستەمکارییەکانی‌ دەسەڵاتی‌ کوردی‌ کەچی‌ تاوەکو ئێستا داواکارییەکانی‌ حەڤدەی‌ شوبات جێ بە جێ نەکراون وهیچ چاکسازییەک لە سیستەمی‌ حوکمرانی‌ کوردستان نەکراوە
بەشێکى ترى بەاننامەکە دەڵێت : شەهیدکردنی‌ 10هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ لە خۆپیشاندانەکان بەدەستی‌ پیاوەکانی‌ حزب ئەوەمان پێدەلێت باس کردن لە دەسەڵاتێکی‌ دێموکراتی‌ لە هەرێم دۆرێکی‌ گەورەیە ودەسەڵاتی‌ کوردی‌ دەسەڵاتێکی‌ ستەمکارە
لەبەشێکى تردا ئەو چالاکانە داوادەکەن بریاری‌ ژمارە 2 پەرلەمانی‌ کوردستان کەتایبەت بوو بە داواکاری‌ خۆپیشاندەران ولەلایەن سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان لە خولی‌ سێ یەم بێسەروشوێن کرا لە رۆژنامەی‌ فەرمی‌ هەرێم بڵاوبکرێتەوە وجێ بە جێ بکرێت وتەقەکەرانی‌ حەڤدەی‌ شوباتیش دادگای‌ بکرێن وهیچی‌ تر بە ئازادی‌ نەسوڕێنەوە.
ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە :-

حەڤدەی‌ 17ی‌ شوبات بەردەوامە
به‌یاننامه‌ی‌ بەشێک له‌ رۆژنامەنوسان وچالاکانی‌ مەدەنی‌ سنوری‌ ئیدارەی‌ راپەرین
بەناوی‌ خوای‌ گەورە
حەڤدەی‌ 17ی‌ شوبات بەردەوامە
سێ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر خۆپیشاندانەکانی‌ 17ی‌ شوبات دژی‌ نادادی‌ وستەمکارییەکانی‌ دەسەڵاتی‌ کوردی‌ کەچی‌ تاوەکو ئێستا داواکارییەکانی‌ حەڤدەی‌ شوبات جێ بە جێ نەکراون وهیچ چاکسازییەک لە سیستەمی‌ حوکمرانی‌ کوردستان نەکراوە بەڵکو نادادگەری‌ وگەندەڵی‌ لە دوای‌ 17ی‌ شوبات زیادی‌ کردووە هاوکات دەنگی‌ نارەزایەتی شەقامیش زیادی‌ کردووە وحەڤدەی‌ شوبات بەردەوامە ولە هەمووکاتێکدا ئەگەری‌ دوبارە بونەوەی‌ هەیە . 

شەهیدکردنی‌ 10هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ لە خۆپیشاندانەکان بەدەستی‌ پیاوەکانی‌ حزب ئەوەمان پێدەلێت باس کردن لە دەسەڵاتێکی‌ دێموکراتی‌ لە هەرێم دۆرێکی‌ گەورەیە ودەسەڵاتی‌ کوردی‌ دەسەڵاتێکی‌ ستەمکارە وبەچەک وەڵامی‌ داواکانی‌ شەقام دەداتەوە ومامەڵەیەکی‌ دێموکرایانە لەگەڵ جوڵانەوە مەدەنیەکان ناکات وئامادەیە لە پێناومانەوەی‌ خۆیدا لەسەر تەختی‌ دەسەڵات هاونیشتیمانیان بکوژێت 

لە ساڵرۆژی‌ 17ی‌ شوبات دا داوادەکەین بریاری‌ ژمارە 2 پەرلەمانی‌ کوردستان کەتایبەت بوو بە داواکاری‌ خۆپیشاندەران ولەلایەن سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان لە خولی‌ سێ یەم بێسەروشوێن کرا لە رۆژنامەی‌ فەرمی‌ هەرێم بڵاوبکرێتەوە وجێ بە جێ بکرێت وتەقەکەرانی‌ حەڤدەی‌ شوباتیش دادگای‌ بکرێن وهیچی‌ تر بە ئازادی‌ نەسوڕێنەوە

لامان سەیرە تاوەکو ئێستا دەسەڵاتی‌ کوردی‌ لە پەیامەکانی‌ حەڤدەی‌ شوبات نەگەیشتوە لە کاتێکدا ئەزمومی‌ مێژووپێمان دەڵێت ئەو دەسەڵاتانەی‌ گوێ لەگەل ناگرن سەرەنجامەکەیان بەرەو لەناوچونەودەسەڵاتدارەکانیش لەلایەن جەماوە ردادگایی‌ دەکرێن.