26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوشێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن پارتیش كاندیدی بۆ پۆستی سه‌روكی هه‌رێم نییه
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی رایگه‌یاند: تائێستا مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی هیچ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی نه‌كردووه.
(عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی) وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند: تائێستا هیچ كاندیدێكمان نییه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی هیچ بڕیارێكی كۆتاییمان نه‌داوه‌و قسه‌ی كۆتاییش له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر (مه‌سعود بارزانی)ش خۆی كاندید بكات ئه‌وا خۆی بڕیارده‌دات و بڕیاری كۆتایی لای خۆیه‌تی.
عه‌بدول وه‌هاب عه‌لی روونیشیكرده‌وه: ئێمه پێمان باشه هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و دوانه‌خرێت ، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ناڕاسته كه بووترێت پارتی پێیباشه دوابخرێت.
جێی ئاماژه‌یه: بڕیاره 21ی ئه‌یلولی 2013 هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت ، تائێستا هیچكام له‌پارتی و یه‌كێتی و سێ لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی تری هه‌رێم كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته دیارینه‌كردووه و پێشتریش (عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه حهماوهرییهكانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاندبوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی ماوه بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و وادهییهی دیاریكرابوو بۆ خۆپاڵاوتنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌ڵام تا ئێستا سێ كه‌س فۆڕمیان وه‌رگرتووه.
س.ع