17 ى شوبات ئامانجی پیرۆزی چاکسازی
17/02/2014 نوسەر: bzavpress

17 ى شوبات ئامانجی پیرۆزی چاکسازی


خەباتێک بۆ رزگاری خەلک ونیشتمان 

ئەمرۆ رۆژى حەڤدەى شوبات بوو رۆژێکی گەش بۆ میللەتی کورد وپرشنگدار .. رۆژێکی رەش بۆ دەسەڵاتی کوردی وبکوژانی ئەو رۆژە وهەرکەسێکیش کە لەگەل گەندەلی ونا عەدالەتی کوشتن وئازار وتوند وتیژی بیت.
حەڤدەى شوبات وەرچەرخانێکی میژویی بوو بۆ گەلی ئیمە... ئەو رۆژە بەرەى ئۆپۆزیسیون و ئەو خەباتەی یەکخست لەسی حیزبی جیاوازەوە وکردیە یەک بەرە کە بەرەى خەلک وچاکسازیە.. ئەنجامەکانی هەلبژاردنی ئەم جارە بەرهەمی ئەو رۆژە بوو کە خەریکە بە تەواوی رێکەوتنی شومی ئیستراتیجی کە ئەندازیاری لەتکردنی کوردستانە بە عەمەلی کۆتایی پێدێنێت.. برۆژەکان وپاکێجەکانی چاکسازی وبریارى ژمارە دووی پەرەمان وئیعترافی سەرۆکی هەریم وهەردوو حیزب... بە گەندەلی و...هتد بەرهەمی ئەو رۆژە بوو... شەقام ببێت بە کارەکتەریکی سیاسی گرنگ وحساب بۆکراو ببێت بە مزگەوت وببێت بە پەرلەمان و ببێت بە زانکۆ ... هتد ئەوە بەرهەمی ئەو رۆژە بوو.
ئەو رسیواییە بە دوای بکوژانەوەیە تا ئەبەد کە هەوێنی بەدیهێنانی سەرەوەری یاسایە لەم وڵاتە بەرهەمی ئەو رۆژە بوو.. هەرگیز دوای ئەو رۆژە وپاش ئەو رۆژە وەک یەکنین ونابن دڵنیابن...
ئەمرۆ لە کەناڵی سپێدە و ئین ئار تی لەناو خۆپیشاندانی زانکۆی سلیمانی و... لە رادیوی سلیمانی وسۆران وگەرمیان وکۆیەی یەکگرتوەوە پەیامی خۆم گەیاند ولە چەندین کاتژمێردا باسی ئەو روداوەم کرد ... سەربەرز شەرەفمنەد بووم بەوەى کەسێکی کارا ودیاری مەیدانەکانی سەرا بووم هەر لە رۆژی یەکەمەوە تا ئەمرۆ وهەمیشەش لە سەنگەرى ئامانجە پیرۆزەکەیدا ئەمینمەوە .. ئامانجی چاکسازی ریشەیی لە دەسەڵات وحوکمرانیدا چونکە چاکسازی هەوێن ورۆحی ئاین وسیاسەت ونیشتمانپەروەریە لاى من.