18/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارام عەلی: 14ی تەمموز سەركردایەتی كۆمەڵ شهرعیهتی نامێنێت
ئارام عەلی سەعید، كادیر و رۆژنامەنوسی كۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت كۆنگرەی سێیەمی كۆمەڵی ئیسلامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك،بابەتێكی بەناونیشانی(كۆمەڵی ئیسلامی چیكردووە بۆ كۆنگرەی داهاتوو؟)بڵاوكردوەتەوەو لەبابەكە نوسیویەتی." 14ی تەمموزی داهاتوو دوایین ڕۆژی شەرعیەتی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانە كە بتوانن لە ڕێبەرایەتیكردنی ئەو حزبە بمێننەوە بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی كۆنگرەی دووەم، بۆ یە وردە وردە لەم مێژووە نزیك دەبینەوە و كۆمەڵێك گۆڕانكاریی گەورە ڕوویانداوەو پرسی چارەنووسسازیش هاتۆتە كایەوە، ئایا كۆمەڵی ئیسلامی وەكو هێزێكی سیاسی تاچەند كەوتۆتە ئامادەسازی بۆ بەستنی كۆنگرەی سێ؟".
ئهمهش دهقى بلاوكراوهكهيه
كۆمەڵی ئیسلامی جيكردووە بۆ كۆنكرەی داهاتوو؟
14ی تەمموزی داهاتوو دوایین ڕۆژی شەرعیەتی سەركردایەتی كۆمەلی ئیسلامی كوردستانە كە بتوانن لە ڕێبەرایەتیكردنی ئەو حزبە بمێننەوە بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی كۆنگرەی دووەم، بۆ یە وردە وردە لەم مێژووە نزیك دەبینەوە و كۆمەڵێك گۆڕانكاریی گەورە ڕوویانداوەو پرسی چارەنووسسازیش هاتۆتە كایەوە، ئایا كۆمەڵی ئیسلامی وەكو هێزێكی سیاسی تاچەند كەوتۆتە ئامادەسازی بۆ بەستنی كۆنگرەی سێ ؟ دەمەوێت لێرەوە ئەوە بە گوێی هاوبیران و هاوڕێیانم لە كۆمەڵی ئیسلامی بدەم كە چییانكردووە بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین قسەلەسەر گۆڕانكاریی و مۆدێلی نوێی ئیشكردنی ئەم هێزە بكەین لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان؟ ئایا كۆمەڵی ئیسلامی بەم هەموو گۆڕانكارییە لە هاوكیچشەی هێز لەناوخۆی هەرێم و پیچشهاتە نویچیە كەلە ناوچەكە هاتە كایەوە دەیەوێت میتۆدی كاری حزبایەتی بەرەو كوێ ئاڕاسیتە بكات؟ ئایا سەركردایەتییەكەی و خاوەن بڕیارەكان هەنووكە بیریان لەوە كردۆتەوە بۆ ئەوەی بەفریای كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بكەون لە ئێستاوە چ خەمێكیان لە بەرنامەی كۆنگرەی سێ خواردووە؟ ئایا كۆمەڵ هەروەكو چۆن لە ڕابردوو توانی دەسبەرداری چالاكی كاری سەربازی بێت و خەباتی مەدەنی هەڵبژێرێت لەم كۆنگرەیەشدا داهێنان و پرەنسیپی نوێی بەدەستەوەیەو لە ئیرادەیدا هەیە تا ژیانی حزبایەتی لە واقیعێكی گۆڕاودا بگۆڕێت؟ ئەمانەو دەیان پرسیاری ترم لە هاوڕێیانم كۆمەڵی ئیسلامی هەیە بۆ كۆنگرەی داهاتوو خوازیارم بە كردەیی بتوان وەڵامی خۆم و هاوبیران و هاوڕێیانم بدەنەوە تا هەمووان پێكەوە بتوانین ژیانی تەندروست و ئاسایی بۆ حزب و كاری ڕێكخراوەیی لە حزوری واقیعێكی نۆرماڵدا دەستەبەربكەین تا نەگەڕێینەوە بۆ دۆخێكی چەقبوستوو لاواز لە سیستمی كاری حزبیدا، چونكە دواجار هەمووان قوربانیدەری ئەو دۆخە دەبین كە لە ڕابردوودا باجی زۆرمان لە پێناویدا داوە...