دوێنی ئازاد به‌رواری دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان په‌یامێكی له پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌یانده نه‌شیروان موسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاند: "په‌یامه‌كه‌ی پارتی بۆ نۆشیروان موسته‌فا ئه‌وه بووه كه ئایا تا چه‌نده بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی ئه‌و وه‌زاره‌ته پێیان چی ده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه گۆڕانی بۆ پارتیشی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێداگریی جدیی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته كردووه و گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیان پێنه‌درێت ئه‌وا جارێكی تر ده‌بنه‌وه به ئۆپۆزسیۆن.
هەروەها وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی به وه‌فده‌كه‌ی پارتییان وتووه گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ به یه‌كێتی نه‌درێـت، ئه‌وا ئه‌وان رازی نابن ئه‌و وه‌زاره‌ته بدرێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ، دووده‌نگییه‌ك له‌ناو شانده‌كه‌ی پارتیشدا دروست بووه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدرێت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شێكی تریشیان به پێچه‌وانه‌وه.
ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتیی دیموكرات ده‌كات تا گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێـت.