19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆکوشتنی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌ی که خێزانه عێراقیه‌که‌ی کوشت
لۆس ئه‌نجلۆس . ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌ی به‌ناوی ( ستێڤن گرن ) ته‌مه‌ن 28 ساڵ که ده‌ست درێژی سێکسی کرده سه‌ر ئه‌و کچه ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌و به به‌رچاوی خێزانه‌که‌یه‌وه له شارۆچکه‌ی زهناته باشوری شاری به‌غداد که دواتر خێزانهکهیانیشی کوشتبوو له ساڵی 2006 .
له ساڵی 2009 سوپای ئه‌مه‌ریکی به قیزه‌ونترین کاری سه‌ربازه‌کانی ناوی برد و حوکمی هه‌تاهه‌تای به‌ندیخانه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ربازه ده‌رکرد ، دوێنێ له ناو به‌ندیخانه‌دا خۆی کوشت .
هه‌رچه‌ند سوپای ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی کاره نا مرۆڤانه‌کانیان له ناو گرتوخانه‌کان زۆر بوون و دایان پۆشین که تاکو ئێستاش ڕۆژانه له میدیاکانه‌وه کاره پیس و قێزه‌ونه‌کانیان وه‌دیار ده‌که‌ون .