19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موقه‌لید و موفه‌كیر ..له كێ وه بۆ كێ ؟!
یه‌كه‌م :
ته‌قلیدو موقه‌لید پێشتر تهفسیرێكی فیقهی بۆ ده‌كرا، واته وانیشانمادرا كه ته‌نها له بواری فیقهو فه‌توادا ته‌قلید هه‌یه و هه‌بووه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ته‌قلید له‌كۆندا باڵی كێشاوه بۆ بواری فه‌لسه‌فه‌و كلتور‌و سیاسه‌ت و هه‌تا ئه‌خلاقیش، هه‌رچه‌نده ته‌قلید به مانا فیقهی و سلوكیهكه خاڵی نه‌بووه له خاڵی زۆر ئیجابی لانی كه‌می رێی ده‌گرت له‌وانه‌ی كه ئاستی فه‌توایان نیه سنوری خۆیان بپارێزن هه‌روه‌كو زیانیشی له‌وانه داوه كه توانای داهێنانیان بووه به‌ڵام ملیان داوه به ته‌قلید و ملكه‌چی بیر‌و بۆچوونی كهسێكیتر بوون .
دووه‌م :
ئێمه له‌سه‌رمانه ره‌خنه‌ی رهوایانهمان هه‌بێت له (رابووردووی ته‌قلید) و (ته‌قلیدی رابووردوو)، رابووردووی ته‌قلید هه‌رچۆن بوو بێت و هه‌ركه‌سێك كردبێتی، به‌ڵام زانینی پاساویشیان بۆ ئێمه نه‌ك گرنگه به‌ڵكو زهررهتێكی فیكرییه، ته‌قلیدی رابووردووش ئه‌وه‌یه رێگه بگیرێت له‌دووباره بووونه‌وه‌ی ئه‌و تهقلیدانهی كه‌خۆمان به‌ده‌می خۆمان لێی ده‌خوێنین، ئه‌و دووباره نهبوونهوهش كاتێك ده‌توانین لانی كه‌می بۆ نوخبه‌كان ڕێی لێی بگرین كهنوخبه خۆیان دارنابێت له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تهقلیدگهراو خۆیان راهێنابێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی داهێنه‌ر یان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن و ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا بێت كه بچنه سه‌ر رێی موجته‌هیدان و به‌ڕێكه‌ون و كه‌م كه‌م تۆزیی ته‌قلید له خۆیان بته‌كێنن .
سێیه‌م :
ئێمه له‌وه په‌كمان نه‌كه‌وتووه كهرهخنه بگرین له تهقیلد یان ره‌خنه‌گرمان تێدا هه‌ڵكه‌وێت، به‌ڵام له‌دوو روویكه‌وه كێشه‌مان هه‌یه : یه‌ك : كامه ره‌خنه‌یه‌و كامه ره‌خنه نیه ؟، ره‌خنه‌كان جه‌وهه‌رین یان مهزههرین؟، ره‌خنه له پێناوی چیدایه؟، ئایا توانیومانه به‌دیل بخه‌نه جێگه‌یان یان نه‌خێر ته‌نها ره‌خنه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه و لێمان نایه‌ت فه‌راغی دوای رووخانی ته‌قلید پڕكه‌ینه‌وه?!!، دوو : نه‌مانتوانیوه ده‌سته‌بژێرێك هه‌ڵخه‌ین و بیكه‌ینه هه‌ڵكه‌وته هه‌تا له جیاتی ئیجماعێك له‌سه‌ر ته‌قلید بیكه‌ینه زۆرینه‌و ژماره‌یان كه‌مكه‌ینه‌وه ونهوهیهك - ئه‌گه‌ر ژماره‌شیان كه‌م بێت- لهداھینهرو خوێنه‌ری نوێخوازو موجته‌هید به‌مانا فیقهی وفیكری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و هتد بخه‌ینه نێو كۆمه‌ڵگاوه.
چواره‌م :
ئێمه تێكه‌وتووین به خراپیش!، ده‌مانه‌وێت له ته‌قلید راكه‌ین و دژی موقه‌لید قسه‌ی ساردیشمان زۆره، وه‌لێ ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین خۆمان له گۆمیی ته‌قلیددا نوقم كردووه!، سه‌رنجی خۆت بده قسه‌ی كێ زۆر دووباره ده‌كه‌ینه‌وه؟، وتهووتاری كێ هه‌میشه وه‌ك ته‌سبیحات تێیدا ده‌ژیت؟، هه‌تا جوڵه‌ی ده‌ست و ده‌م وچاوت و توره‌یی و میزاج و هتد بزانه له‌كێ ده‌چێت؟، قسه‌ی كۆن و نوێی خه‌ڵكی كۆن و نوێ هه‌زارباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش یان نه‌زانیی و نه‌ناسینی ته‌قلید و ته‌جدید و موقه‌لید و موجهدیده، یان نا نه‌خێر ئێمه هه‌ر حه‌زمان به بوونی (تناقض)ه و ده‌مانه‌وێت به‌و سیفه‌ته‌وه كاسپی حه‌رام بكه‌ین و خۆمان شتێك بكه‌ین ناخیشمان شتێكی‌تر داوا ده‌كات .
پێنجه‌م :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها توانای ته‌قلیدی هه‌بێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده خواپێ‌داو بوو وه توانیشی ته‌قلیدی كه‌سێكی موفه‌كیر یان موجته‌هید یان موفتیه‌ك یان زانایه‌كی جێمتمانه بكات ئه‌وه له زاتی خۆیدا و ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنجی بده‌ین دهزوولهیهكه له ئیجتیهاد به‌ڵام به مانا گشتیه‌كه‌ی نه‌ك مانا ئوسوڵیهكهی!، ئه‌م موقهلیده كه ده‌توانێت كه‌سێك دیاری بكات كه شاسیته‌ی چاو لێ‌كردن بێت، مانایهكیتریشی هه‌یه كه‌جۆرێك له ته‌نزیمی كۆمه‌ڵگا و خۆگرێدانی ئه‌ندامه‌كانی به‌كه‌سه شیاوهكانهوه ده‌یانپارێزێت له‌فه‌وزا، فه‌وزای فیقهی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، جوانیهكیتر گرفتی ئه‌م موقهلیدانهش زۆر كه‌متره له‌زۆر بوون وكه‌ڵه‌كه بوونی وڵاتێك له‌به‌ناو موفه‌كیر و فه‌ریكه موفتی و موجته‌هیدی خاڵی له ئیجتیهاد، چونكه ئه‌و فه‌وزایه‌ی به‌ناو موجته‌هیده‌كان دروستی ده‌كه‌ن زۆر گه‌وره‌تره له‌و دواكه‌وتنه‌ی كه موقهلیده حهقیقهیهكان ده‌یخوڵقێنن .
شه‌شه‌م :
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌قلیدی فیقهی و فیكریی و فه‌لسه‌فیی و كلتوریی و ..هتد بنه‌بڕ بكه‌ین ئه‌وه شهر فرۆشتنه به خۆمان و مومكین نیه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ئیسلامیی و ئه‌وانیتریش رێشهكێشی ته‌قلید بكه‌ن، چونكه ته‌قلید بۆ هه‌ندێ كه‌س و هه‌ندێك شوێن و هه‌ندێك بابه‌ت له‌خۆیدا چارهیهو ده‌بێت داوا بكرێت نه‌ك راونرێت،موجته‌هیدیش به‌مانا ئوسوڵیهكهی هه‌رچه‌نده ئاستی زانستی و سه‌لیقه‌ی لوغه‌ویی و فیقهی و واقیع بینی گه‌وره بێت هه‌ندێك كات ناچار ده‌بێت ته‌قلیدی كهسێكیتر بكات له مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه‌لای خۆی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و لێیگبربووه، بۆ نمونه ده‌كرێت موجته‌هید بێت و گرێیه‌كی نهحهویی یان لوغه‌ویی بۆ دروست بێت و به گوێی زانایه‌كی نه‌حوو لوغه بكات واته ته‌قلیدیی بكات!، واته ته‌قلید چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه هه‌ندێك وه‌خت بۆ هه‌ندێك كێشه چاره‌سه‌ر بووه‌و زۆر كاتیش خۆپه‌رستی و به شهخسانیكردنی ئیسلامی لێ بووه‌ته‌وه .
حه‌وته‌م :
ئێمه فێر بووین كه‌له نه‌وه‌كانی پێش خۆمان بهسهلبی بروانین و زۆرتر بابه‌تی ته‌قلیدیان له‌سه‌ر حهساوبكهین، ئه‌مه‌ش جۆرێكه لهخۆپهسهندیی و خه‌ڵك ره‌زیل كردن، ئه‌وانی پێش ئێمه هه‌ر وه‌ك ته‌قلید له‌ناویاندا رۆڵی گه‌وره‌ی گێراوه به‌باری باش وخراپدا، هه‌ربه‌و شێوه‌ش به‌باری ئیجابیدا ئیجتیهاد و ته‌جدید و ته‌صه‌وری نوێ نوێ دیار‌و به‌رچاوو گوێیه و گه‌یاندوونی به زۆرێك له وون بووه‌كان، ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان له‌گه‌نجینه‌ی نوێخوازیی و تازهخوازیان به‌هره‌مه‌ند ببین و به پێی پێویستیی ئه‌و رۆژكارهمان بیانخه‌ینه سه‌رپێ، بائه‌و كاته‌ش به‌ربینه گیانی ته‌قلیدو رووگه ته‌قلیدیه‌كانیان و بیاندهخهینه به‌ر ره‌خنه‌ی ژیرانه‌ی زیرانهی به‌رپرسیارانه.
هه‌شته‌م :
ئێمه هه‌موومان موقهلیدین ، هه‌مووشمان ئیددعای ئیجتیهاد و فیكری فیقهیی تازه‌و فیكری سیاسیی ئه‌مرۆیی و فیكریی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و فیكریی ئابووریی هاوچه‌رخ ده‌كه‌ین!، هه‌ریه‌كه‌و به پێی شوێنی كار‌و جۆری بیركردنه‌وه‌ی، ئه‌م ئیدداعیه چی له‌ناخی خۆماندا یان به ئاشكرا - ئیددعاكه هه‌ندێك كات بۆ مامۆستاكهمانه هه‌ندێك باریش بۆ خۆمانه-و كه‌سه‌رنجی خۆمان و مامۆستاكه‌شمان ده‌ده‌ین زۆرینه‌ی زۆریی حاڵه‌ته‌كان ته‌قلیدو تهقلیدكاریهو لێمان كراوه‌ته ئیجتیهاد و نوێخوازیش به‌مه‌فهومه ئیسلامیه ئوسوڵیهكه، ئه‌گه‌ر خۆمان نمره‌یه‌كی به‌رزمان هێنا بێت له ته‌قلیددا ئیتر ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه پێداچوونه‌وه بكه‌ین به ته‌فسیرو ته‌عریفمان بۆ ته‌قلیدو فیكری نوێ و ئیجتیهاد و كه‌سانی موقه‌لید و موجته‌هید و موفه‌كیر هه‌تا به‌س بێت دروستكردنی دیارده‌ی سێبه‌ر و سهرابی فیكر و موفه‌كیری تهجدیدیی و برۆینه‌وه سه‌ره‌تای بینای جه‌سته و جه‌وهه‌ری موفه‌كیرو یارمه‌تیدانی موقهلیدیش بۆ ده‌رچوون له قۆناغی موریدایه‌تی .
نۆیه‌م :
ته‌قلیدی فیكری و سلوكیش بۆیه به‌رده‌وامه و كه‌م بوونه‌وه‌ی به زهرهبینیش به‌رچاو ناكه‌وێت، چونكه :1- ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات بۆلابردنی یان بانگت ده‌كات بۆ لای خۆی و ئه‌وه‌ی خۆی بهتهقلید نازانێت 2- یان بۆ لای كه‌سێك په‌لكێشت ده‌كات كه ئه‌ویش موقه‌لیدی كهسێكیكهیه واته : موقه‌لیدی موقه‌لید !.كه‌سه ده‌گمه‌نه موفهكیرهكانیش له‌هه‌ر بوارێكی ئیسلامیی و ئینسانی‌دا له‌ناو ئه‌م پاڵ پاڵپاڵێنهدا پێی نازانرێت و حورمه‌تی ناگیرێت، مه‌گه‌ر دوای مردنی ده‌وروبه‌ر خه‌به‌ریان بێته‌وه كه مردووه‌كه‌یان مردوویی ده‌ستی گۆشه‌گیركردن و پشتگوێ خستن بووه .
ده‌یه‌م :
موقه‌لید و موفهكیریش پێویستیان به‌مانه هه‌یه :1- سنوری توانایان تا كوێیه و چه‌ندێك لێیاندێت نهێنیه‌كان و حیكمه‌ته‌كان بدۆزنه‌وه، بۆ موقهلیدیش تا چه‌ندێ ته‌قلیدی فیعلی موفه‌كیری پێده‌كرێت و ده‌توانێت نمایشیی راسته‌قینه‌ی ئاراسته فیكریه‌كان بكات بهكردارو وتار و گه‌یه‌نه‌ریان بێت وه‌كو خۆیان . 2- ئایا موفه‌كیر ناكرێت زۆرتر بدۆزێته‌وه و تاقه‌تی فیكری زۆرتر خه‌رجكات تا قوڵتر دابه‌زێته ناو ده‌قه‌كان، یان ته‌واو هه‌رئه‌وه‌یه كه پێی بووه و لێبووه‌ته‌وه؟، موفه‌كیر نابێت بڵێت و بروای وابێت ئیتر ته‌واوو توانا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه خهرهجكراوه ئه‌گینا موفه‌كیر نیه!. 3- سنوری ده‌قه‌كانی وه‌حیی و په‌نهانه‌كانی تا كوێیه وه‌ڵامیی كام پرسیاری پێیه‌و كامه‌ی پێنیه؟، ده‌قه‌كان سه‌ره‌رای گه‌وره‌ییان به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له دۆخ و دۆڵی گرفتێك ده‌دوێت و نابێت موفه‌كیر ببێته حاكمی موتڵه‌ق به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵێ موفه‌كیر ده‌بێت هه‌م (حامیی) بێت بۆ ده‌قه‌كان و هه‌م (حاكم)یش ، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی و هاوسه‌نگی نێوان خۆی و ده‌نگ و ره‌نگ و ریشه‌ی ده‌قه‌كان نابێت بشێوێنێت و بشێلێت.
ئایا هه‌ر یه‌كه‌مان شوێنی خۆمان ده‌ناسین، یان لێمان ئاڵۆز بووه و هه‌ر یه‌كه‌و ئیددعای شتێك ده‌كات و به‌ڵام ئه‌وه‌ش نیه؟. ئه‌م دووانه‌ی ته‌قلید و ئیجتیهاده و لق و پۆپه‌كانیان ئایا ریزهكانمانی تێكداوه یان نه‌خێر ئێمه خۆمان ریزه‌كانمان شێواندووه و ئه‌وه‌ی شایسته‌ی پێشه‌وایه‌تی نیه پێشی ده‌خه‌ین و ئه‌وه‌ش شایانی پێشه‌وه‌یه پاشیی ده‌خه‌ین ؟!.