بزووتنەوەی گۆڕان:بۆ پارتى ئێمە بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر وەزارەتی ناوخۆ ناكەین
19/02/2014 نوسەر: bzavpress

بزووتنەوەی گۆڕان:بۆ پارتى ئێمە بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر وەزارەتی ناوخۆ ناكەین


بزووتنەوەی گۆڕان سووربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە پارتی داوای لێكردووە دەستبەرداری ئەو وەزارەتە ببێ. 

پاش ئه‌وه‌ى ( ئازاد بەرواری ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێردراوی ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بەنهێنی سەردانی ( نەوشیروان مستەفا ) رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و نامەیەكی سەرۆكی حكومەتی ڕادەستی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد.لە نامەكەدا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردوە، دەست لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبگرن.

ئارام شێخ محەممەد، ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری بزووتنەوەی گۆڕانیش، رايگه‌ياند:ئێمە بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر وەزارەتی ناوخۆ ناكەین و دەستبەرداری ئەو وەزارەتە نابین. ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی گوت :"ئێمە نامانەوێت بە شێوەیەكی هەیكەلی بڕۆینە ناو حكومەت، بۆیە پێداگرین لەسەر ئەو وەزارەتە".