19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی:ههرهشهدهكات، هەر پارێزگایەك نارازی بێت بەدەردی ئەنباری دەبەین
مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: هەر پارێزگایەك دژی حكومەت راوەستێتەوە، هەمان چارەنووسی پارێزگای ئەنباری دەبێت و بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە.
نوری مالیكی، رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پلانێكی پیادە كردووە كە ئەویش پێكهاتووە لە 4 ستراتیژ و بۆ لەمەولا كاری پێدەكرێت، ئەوەی دەیبینین لە ئەنبار، جەنگە دژی تیرۆر، جەنگە لەنێوان راستی و تاریكی و پێویستمان بەوە هەیە هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچانە بەهێز بكەین.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی ئاشكرا كرد: هەر پارێزگایەك دژی حكومەت بوەستێتەوە و یارمەتی لایەنە چەكدارە توندڕەوەكان بدات، بەدەردی پارێزگای ئەنباری دەبەین و دژی دەوەستینەوە.