19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(17)ی شوبات، قوربانی و ده‌ره‌نجام
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پێشهاتێكی كه‌م وێنه‌و بارودۆخێكی نائاساییداو سه‌ره‌تا له شاری سلێمانیه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ناوجه‌رگه‌ی شار‌و له نزیك سه‌رای سلێمانیدا سازكراو به شێوازێكی ئاشتیانه چه‌ند دروشمێكی دیار‌و گونجاو له‌لایه‌ن به‌شدارانی گردبوونهوهكهوه بهرزكرابۆوه، دواتر بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی بهشدارانو خواست‌و داوا ره‌واكانیان به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان گردبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ی رێپێوانێكی شیاوی جه‌ماوه‌ریی وهرگرتو به‌ره‌و باره‌گای ناسراو به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له گه‌ڕه‌كی رزگاری ده‌یانویست بڕۆن، تاكو ده‌نگی خۆیان به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌یه‌نن، تا ئێره‌و ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێشوو پوخته‌ی وته‌و لێدوانی سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆسه‌ی گردبوونه‌وه‌و رێپێوانه‌كه‌ش بوو كه تا ئه‌مڕۆش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونانه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له رێگاداو دوای تێپهڕبوونو بڕینی شه‌قامی مه‌وله‌وی‌و له‌یه‌كه‌م ساتی پێنانهسهر شه‌قامی (سالم) كه له ئوتێلی (سلێمانی پاڵاس)ه‌وه تا نزیك چوارریانی سه‌رچنار درێژده‌بێته‌وه‌و له فه‌رهه‌نگی رێ‌و بانی شاردا به شاڕێگه‌ی (سالم) ناسراوه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م شاڕێگه‌ی (سالم)ه‌وه چه‌ند كه‌سێك له ئه‌نجامی به‌دحاڵیبوونێك له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی باره‌گای لقی چواری (پ.د.ك) مشتومڕێكی لێكنه‌گه‌یشتن دروستده‌بێت، پاسه‌وانانی لقی پارتی واده‌زانن ئه‌م رێپێوان‌و خۆپیشاندانه له دژی ئه‌وانه، بۆیه به‌وته‌ی ئاماده‌بوانی رێپێوانه‌كه ئه‌وان گاڵته‌و سوكایه‌تییان بهڕێپێوانهكهیان كردووه كاتێك باسی گۆڕانكارییان له سیستمی هه‌رێمدا كردووه، پاشان ئه‌م ده‌مه‌قاڵێیه ده‌گۆڕێت بۆ سووكه پێكدادانێكی چه‌ند كه‌سێكی هه‌رزه‌كاری تووڕه‌ی ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌ستده‌ده‌نه به‌ردو له‌ته كاشیی سهرشهقامهكهو ده‌یده‌ن به ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی لقی (4)دا‌و پاسه‌وانه‌كانیش له‌سه‌ربانی سه‌ر دوانهۆمی باره‌گاكه‌وه سه‌نگه‌ری خۆیان تونددهكهنو ده‌ستده‌كه‌ن به ته‌قه‌و ده‌سڕێژی كوێرانه به‌نێو خۆپیشانده‌رانداو، له‌وێدا چه‌ند كه‌سێك ده‌كوژرێت‌و بریندار ده‌بن، ئیدی هه‌ر له رۆژی (17)ی شوباتی ئه‌و ساڵه‌ی (2011)ه‌وه رووداوه‌كان زیاتر پهرهدهسێننو چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی دی زیاتر له به‌شی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ی.ن.ك)دا كه به ناوچه‌ی (سه‌وز) ناسراوه، ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له شارێكی سه‌ره‌كی وه‌ك سلێمانیدا سه‌كۆیه‌كی رۆژانه‌ی به‌ناوی سه‌كۆی ئازادی‌و له‌به‌رده‌ركی سهراشدا كه به (سه‌رای ئازادی) ناوده‌برا، بۆ رێكخراو ماوه‌ی دوو مانگی ته‌واو رۆژانه كه زیاتر له دوا نیوه‌ڕۆوه تاكو نزیك كاتی خۆرئاوابوون رێوره‌سمی وتارخوێندنه‌وه سازدهكراو ناوبه‌ناو ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كان داواكاریه‌كانیان له‌چه‌ند خاڵێكدا پوختدهكردهوهو ده‌یانخسته به‌رده‌می پهرلهمانو حكومه‌ت، راسته كه پهرلهمانو حكومه‌تیش چه‌ندینجار كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه سازدهكردو به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی چه‌ندین خاڵ‌و داواكارییان به‌نوێنه‌رانی رێپێوانه‌كان ده‌داو، له دواییدا نه‌ك هه‌ر ئه‌و چه‌ند داواكارییهش جێبه‌جێنه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌و راسپارده‌و بڕیارنامانه‌ی كه له خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی نێو پهرلهمانو حكومه‌تیشه‌وه ده‌رده‌چوون، نه‌ده‌خرانه كایه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌ی چه‌ند چین‌و توێژێك هه‌روا به ههڵپهسێرراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ده‌شێت بڵێین، ئه‌و ڕووداوه شه‌ست رۆژییه‌ی كه به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه له‌نیوه‌ی هه‌رێمدا هاتهكایهوهو دواتر بارودۆخه ناجێگیره‌كانی كه له ئاكامی ئه‌و بۆشاییه نه‌خوازراوه‌ی نێوان دهسهڵاتو گه‌له‌وه هاته‌ئاراوه، چه‌ندین په‌ندو وانه‌ی گرنگی بۆ هه‌مووان لێدهردههاویژرێت، وه‌ك:
1: تا ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا به‌كرده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌روه‌ك له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌زه‌برو فشاری توندوتیژی وه‌ڵامی خواسته ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌و خۆ ئه‌گه‌ر ته‌رازووی زه‌برو زهنگو توندوتیژییه‌كانیش به زیانی (بهكورتهێنانی) تای ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ئاماده‌یه هه‌موو داواكان به زیاتریشه‌وه جێبه‌جێبكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رووداوه‌كانی (17)ی شوبات‌و رۆژانی دواتردا هێشتا تای ده‌سه‌ڵات له رووی هێزو فشاری زه‌برو زه‌نگه‌وه زیاتر بوو، دیاره تا ئه‌مڕۆش زیاتره.
2:به‌شێكی هه‌ره دیار‌و سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات كه له هه‌رێمی زه‌ردا بوو كه فشارێكی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر هه‌رێمی ئه‌ملا هه‌بوو، ئاماده‌نه‌بووه خواسته‌كانی گه‌ل له دیارترین كایهیدا بخوێنێته‌وه‌و نهیشیهێشت هیچ پریشكێكی رووداوه‌كانی به‌ربكه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده‌نه‌بووه ئه‌وانه‌ی كه به‌ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیان تۆمه‌تباركراون ته‌سلیمی دادگاكانی سلێمانی بكات، له‌م ڕووه‌وه پاساوی ته‌واوی خۆیان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له باره‌گای لقی (4)ی (پ.د.ك)دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به كه‌موكوڕی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانی سلێمانییه‌وه نییه‌و پاشان متمانه‌ی ته‌واویشیان به‌ڕه‌وتی دادگاكانی ئه‌م شاره‌ش نییه، چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، شاهیدی بڕواپێكراویان له‌سه‌رنییه‌و ئه‌ندامانی پارتی له لقی (4)دا و له‌نێو لقه‌كه‌ی خۆیاندا له حاڵه‌تی به‌رگریدابوون.
3:چه‌ندین كه‌س له رووی مادی‌و مهعنهویو له بواری فه‌رمانبه‌رێتی خۆشیاندا تووشی زیانێكی زۆر بوون‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكی تا ئه‌مڕۆش له فه‌رمانه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، یان گواستراونه‌ته‌وه، یان له پله‌و پۆستیان كهمكراوهتهوهو تا ئه‌مڕۆش مافه ره‌واكانیان بۆنهگهڕێنراوهتهوه، ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری شه‌هیدانی رووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه زامه‌كانیان ساڕێژنهكراوهو ئه‌و داوایانه‌ش كه قوربانیان له پێناودا داوه‌و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان پێدابوون، زۆربه‌ی داواكارییان جێبه‌جێنه‌كراون.
4:دیارترین خاڵی رهچاونهكراو له‌م رووه‌وه ئه‌وه‌یه هێشتا وه‌ك پێویست په‌ندو وانه‌یه‌كی شیاو له‌و كاره‌ساتانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه‌و هه‌موو كات‌و سات‌و رۆژێكیش بارودۆخه‌كه روو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تری گڕكانی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ره، به‌تایبه‌تیش له بواری دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی‌و چاره‌سه‌ری كێشه كوشنده‌كانی وه‌ك بێكاری‌و بیمه‌ی ههتیوانو قه‌یره‌و بێوهژنانو كه‌مئه‌ندامانیش، هه‌روه‌ها مووچه‌ی كه‌می خانهنشینانو ده‌یان توێژی دی كه ته‌نها خۆیان له مه‌ینه‌تیه‌كانی خۆیان زیاتر تێده‌گه‌ن.
5:دوایین خاڵی په‌ند لێوه‌رگیراو له‌و رووداوانه‌وه ئه‌وه‌یه هێشتا هه‌ردوولاش به گشتی چ به‌ره‌ی دهسهڵاتو چ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش سوودی نێگه‌تیڤانه له خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرن، پێویسته ده‌سه‌ڵات كه گوایه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی خۆماڵیه زیاتر هه‌ست به داوا‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات‌و له‌كاتێكدا شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه له رۆژگاری خه‌باتی پڕ نارهحهتیو كوێره‌وه‌ریدا له‌پێناو ئه‌م گه‌له‌دا خه‌باتی دژواریان كردووه، به‌ڵام خۆبهدهمهوههاتنی داواكانی گه‌ل له‌م رۆژه‌دا كه له پێگه‌ی دهسهڵاتو سه‌روه‌ریدان، پێویسته به خه‌باتێكی تری بزانن‌و به‌ده‌ستی خۆیان گه‌له‌كه‌یان له‌م ده‌ردو مه‌ینه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆش رزگاركهن، تا جارێكی دی جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی گه‌له قوربانیدهرهكهیان بن.