نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فریاد رواندوزی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كێشه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدایان تاوتوێكرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی ناوخۆی ئێستای، ی.ن.ك كرا‌و مالیكی ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه پێویسته یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتیی بپارێزرێت و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریكردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا‌و فریاد رواندوزی داوای له مالیكی كردووه كه به زووترین كات هه‌وڵبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به تایبه‌ت كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له به‌رامبه‌ریشدا مالیكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆخاڵێكی سه‌ره‌كی كه گرێبه‌ستی نه‌وته له نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها مالیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه عیراق به گشتی كێشه‌ی ئابوری بۆ دروستبوه‌و پێویسته به زووترین كات بودجه‌ی 2014 په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی (الدعوه‌ی الاسلامیه) كرایه‌وه .