له به‌رانبه‌ر دابه‌شنه‌كردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا له ناحییه‌ی رزگاریی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م ناحیه‌ی رزگاری ئه‌نجامدا.
ئه‌و مامۆستایانه داوایان ده‌كرد له كورتترین ده‌رفه‌تدا زه‌وی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت، كه به وته‌ی خۆیان به‌شێك له مامۆستایان فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه له ساڵی 2006وه، به‌ڵام تا ئێستا زه‌وییان وه‌رنه‌گرتوه.
مامۆستایانی ناحیه‌ی رزگاری ده‌ڵێن "زه‌ویی زۆر له ناحییه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها گرفتی نه‌بوونی ئیراده هه‌یه بۆدابه‌شكردنی زه‌وی".
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری پشتگیریی له داوای ئه‌و مامۆستایانه كرد و راشیگه‌یاند "هه‌ر ئه‌مڕۆ داواكاریی ئه‌و مامۆستایانه ده‌گه‌یه‌نینه ئیداره ی گه‌رمیان و كاری جدیی له‌سه‌رده‌كه‌ین".