20/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ركی زانایان و ژینگه‌ی كۆمه‌لگا.
به‌مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاولاَتیان له رێگه‌ى زانایانى ئایسلامییهوه رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه, به هه‌مانهه‌نگی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌ریمی كوردستان به‌ناونیشانى رۆڵى زانایانى ئیسلامى له هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاولاَتیان كۆرێكى بۆ مامۆستا دارا محمد ئه‌مین وه‌زیرى پێشوى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان سازكرد. كه تێیدا به‌شێكى به‌رچاو له وتاربیژانى سنورى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئه‌وقافى گه‌رمیان ئاماده‌ى كۆره‌كه بون . نوێنه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانیش ئاماده بوو , وێرایى هاندانى و له‌به‌ر چاوگرتنى رۆڵى زانایان ,وه‌زیرى پیشوى ژینگه باسى له هه‌وڵه‌كانى زانایانى ئیسلامى كرد له هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاولاَتیان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانى ژیاندا. دواتریش نامیلكه‌یه‌كى تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم بلاَو كرابویه‌وه به دیارى درا به مامۆستایانى ئیسلامى سنوره‌كه