بۆ کاوەی جوانە مەرگ!
21/02/2014 نوسەر: bzavpress

بۆ کاوەی جوانە مەرگ!


جەرگ ئەسوتێ

دیسان،بیئێمێکی ڕەش و
چەن چەکدارێکی نەناسراو
دیسان،بەردەرگایان گرتین
چەکمەبۆری ‌حیزبی دۆڕاو
دیسان،شەڕی گوللە و قەڵەم
لە شەوێکی ئەنگوستە چاو
دیسان،دەسڕێژی گوللەیە و 
دڵی دایکێکی کرد بە ئاو
دیسان،حوکمەتێکی خوێڕی و
قەوانێکی شر و سواو
دیسان،لیژنەیەکی مل حیز
دووسێ کۆیلەی قوڕمیشکراو
دیسان،دادگایەکی مەلهاو
چەند قازی بودەڵە و خەساو
دیسان،بەعس گەڕایەوە
بۆ ئەنفالکردنی گەرمیان
دیسان،هەر جەرگە و ئەسوتێ
بۆ کڕوزی گەیشتە ئاسمان