27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چۆن ده توانیت كه‌سێتی یه كی سهركه وتووبۆ خۆت بونیاد بنێیت ..؟؟
مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره گه‌وره وبه‌ڕێزه یه خوای بالاَده ست له جوانترین شێوه‌و شێوازدا دروستی كردووه ، وه گه‌وره‌ترین و زۆر ترین ڕێزی لێناوه،وه فه‌زڵێكی زۆریشی داوه به‌سه‌ر هه‌موو دروستكراوه‌كانی دا.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( ڵقَد خَڵقنَا الانَسَانَ فی احسنَ تَقوِیم ) التین 4
واته ( به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه‌و ڕێك وپێكترین شێوازدا دروست كردووه
له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه )
بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ووبینانه بڕوانینه ژیان وله به‌رده‌م له مپهرو ئهستهنگهكان بوێربین تا بتوانین ژیرانه كه‌سێتی یه‌كی جوان له خۆماندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ین
لێره‌دا بۆبه‌ده‌ست هێنانی كه‌سێتی سه‌ركه‌وتوو چه‌ندخاڵێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو
1- له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێزه گه‌وره یه‌ی كه خوای بالاَدهست لێ ی ناویت كاری تۆ بریتی یه له عیباده ت و به‌تاك په‌رستنی خوای گه وره و مل كه‌چ بوون بۆ فه‌رمانه‌كانی كه ئه ویش به جێ به‌جێ كردنی ئه ركانه كانی دین له كاتی خۆیدا .
2- ڕێزگرتن له هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگا كه هه‌ر به‌رنامه و ئاینێكیان هه‌بێ وله هه‌رپله و پایه و ته‌مه‌ن وئاستێك دا بن وه یان منداڵ ،یان لاواز، یان ههرپێگهیهكی كۆمهلاَیهتی و ئابوری یان هه‌بێت ،چونكه بنه‌مای كه‌سێتی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه یه كهڕێزی هه‌موو تاكێك بگرێت به بێ جیاوازی جونكه خودا رێزی له مرۆڤه‌كان ناوه
3- هه بوونی ڕاستگۆیی له كار‌و كرداردا كه‌سێتی جوان و سه‌ركه‌وتوو بۆ مرۆڤ بونیاد ده‌نێت ..
4- گفت شیرین و ده ربڕینی وته‌ی جوان و به‌جێ هۆكارێكه بۆ جوان بوون ودهرخستن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ی كه‌سێتی یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
5- یارمه‌تی دانی یهكترو هاوكاری ولێبورده یی له ئاست كێشه‌كاندا التعاون علی البر والتقوی كه ئه‌مه‌ش كه سێتی یه‌كی باش دێنێته به‌رهه‌م وات لێ ده‌كات كه كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ڕێزێكی زۆرت لێ بگرن
6- گاڵته نه‌كردن به شعوری یهكترو ،نه سه‌پاندنی ڕاو بۆچوونی خۆت و وه گوێ گرتن بۆ ڕاو بۆجوونی به‌رامبه‌ر وهه ڵسانگاندنی كاره كانیان به شێوازێكی جوان
7- وه گۆرینه وه‌ی ڕاز‌و نیازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی متمانه به خۆبوون وه هه بوونی متمانه به یه‌كتر.. جونكه هه بوونی متمانه كاره‌كان و رازه‌كانی ژیان جوان ده‌كات و خۆشه ویستی یه‌كی راسته قینه دوور له ڕق و كینه دێنیته ئاراوه
به و هیوای بتوانن ئه م خالاَنه له خۆتانهدا جێ به‌جێ بكه‌ن تا بتوانن
كه سێتیی یه كی پرشنگدار بۆ خۆتان بنه‌خشێنن و ڕهنگدانه وه یه كی جوان له
خۆتانهدا به‌رجه‌سته بكه ن تا سودێكی باش به ده‌وروبه‌ر بگه‌یه نێنن.. ان شا ْالله