22/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شەڕ و پێكدادان لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیادا رویدا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فورات نیوز، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر سنور، جموجۆڵی سه‌ربازیی توركیا، رووی له زیادبوون كردوه و پێكدادانیش له‌هه‌ندێك شوێن ڕوویداوه،
ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت: كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌ی ئاشتی تێكبدات. به پێى ئه‌م راپۆرته، له‌هه‌فته‌ی رابردوه‌وه، له ناوچه‌ی قله‌بانی سه‌ر به شێرناخ له هه‌رێمی حه‌فتانینی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، جموجۆڵی سوپای توركیا، ڕووی له زیادبوون كردوه.
جێگه‌ى باسه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتى، "له‌هه‌رێمی شه‌هید كهنداڵ و هه‌رێمی داوهتا، پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا، روویداوه" و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازیش، توركیا ده‌ستی به تۆپباران كردوه". ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌په‌گه، راشیگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه‌ی سوپای توركیا، به واتای له‌ناوبردنی ئاگربه‌ست دێن.
لای خۆشیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له وتارێكیدا له كۆنگره‌ی سه‌ندیكای فه‌رمانبه‌راندا رایگه‌یاند: به‌یارمه‌تیی خوای گه‌وره، كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌ی ئاشتی تێكبدات و خه‌نجه‌ر له برایه‌تی بدات.