فیلمی 'پێش بەفر بارین'
16/06/2013 نوسەر: bzavpress

فیلمی 'پێش بەفر بارین'

فیلمی 'پێش بەفر بارین' خەڵاتی باشترین وێنەی بردەوە لە فیستیڤاڵی {ڕۆبێرت دە نیرۆ} لە نیویۆرك
"دەستەی داوەرییەکە، بەم شێوەیە لێدوانیان دا:
"پێش بەفر بارین وێنەزمانێکی هەیە کە لەگەڵ هێز و ویستی چیرۆکەکە یەکانگیر دەبن سەبارەت بە مێردمنداڵێك کە دەبێت بڕوات تا خوشکەکەی بدۆزێتەوە. لە کوردستان و سێ وڵاتی تر وێنەیگیراوە، ژیانی گوند و گەورەشارەکانی ئەوروپا، بڕگەی تایبەتی ناو ژوورە تایبەتەکان هەتا ژیانی سەر شەقامەکان، وە لە سنوربڕینێکی زەحمەتەوە بۆ دیمەنێکی ڕەنگ جوان و سپی باکوری ئەوروپا – هەموو ئەمانە بانگمان دەکات بۆ چەندین جیهانی بەهێز وە سود لە چەندین دەرفەت وەردەگرێت لە وێنەگرتنەکەدا وەك شێوازێکی هونەر"
دێ نیرۆ فیلمەکەی هیشام زەمانی زۆر لا پەسەند بوو
حەفتەی ڕابردوو یەکەم فیلمی درێژی سینەمایی هیشام زەمان، "پێش بەفر بارین"، پیشان درا لە World Narrative Competition لە فیستیڤاڵی فیلمی ترایبێکا. ڕۆبێرت دەنیرۆ، کە یەکێكە لە دامەزرێنەرانی فیستیڤاڵەکە، لەکاتی خوانی دەرهێنەرەکان دا، فیلمەکەی هیشام زەمانی زۆر لاپەسەند بوو وە پێ ی وابوو فیلمێکی زۆر بەهێز بە توانابوو. پرسیاری پێشینە و کەسێتی لە هیشام کرد، پێی وت کە خەڵکی کوردستانە، بەڵام لە نەرویج دادەنیشێت و وە هەر لەوێش سینەمای خوێندووە.
بەها خێزانییەکان
پێش بەفربارین"، یەکەم فیلمی درێژی چاوەڕوانکراوی سینەمایی هیشام زەمان ە. ئەم فیلمە لەدوای کورتەفیلمەکانی باوکە (لە ساڵی ٢٠٠٥) وە فیلمی وڵاتی زستان (لەساڵی ٢٠٠٧) دێت، کە هەردووکیان خەڵاتیان بردووەتەوە. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە سینەماکانی نەرویج نمایشکرا، بەڵام فیلمەکە هێشتا لە سینەما نمایش دەکرێت.
لە فیستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری خەڵاتی باشترین فیلمی باکوری ئەوروپای بردەوە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن هیشام زەمان و شێل ئولا داڵ ەوە نوسراوە. وێنەگرتنەکەی لەلایەن ماریوس ماتزۆڤ گولبراندسەنەوە کراوە.
یەکێك لەبەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە، محمد ئەکتاشە لە ڕێگای میتۆس فیلم لە ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە.
فیستیڤاڵی فیلمی ترایبێکا
فیستیڤاڵی فیلمی ترایبێکا لە ٢٠٠٢ دا دامەزراوە لەلایەن یەکێك لەوکەسانە رۆبێرت دە نیرۆ، وەك وەڵامێك بۆ هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر سەنتەری بازرگانی جیهانی لە ١١/٩/٢٠٠١، چونکە ئەو هێرشە، کاریگەرییەکی ئیجگار خراپی هەبوو لەسەر گەڕەکی تریبێکا لە مانهاتەن (نیویۆرك). ئامانج لە فیستیڤاڵەکە ئەوەیە کە بینەران هێزی فیلم بچێژن، وە ئاهەنگی شاری نیویۆرك بگێڕن وەك شارێكی گرنگ بۆ دروستکەرانی فیلم. بە فیلمی ٣٠ وڵاتەوە، لەگەڵ ٥٣ فیلمی بۆ یەکەم جار لێدراو لە ئاستی جیهان دا، وە زیاتر لە ١٠٠٠ نمایشکردن لە کاتی فیستیڤاڵەکەدا، فیستیڤاڵی فیلمی تریبێکا ئەوەندە گەورە بووە تا ببێتە فیستیڤاڵێکی فیلمیی جیهانی بۆ خستنە ڕووی فیلم. فیستیڤاڵەکە لە شاری نیویۆرکە لە ١٧  تا ٢٨ی / ٤/ ٢٠١٣ بەڕێوەچوو. 

وەرگرتنی خەڵاتی باشترین وێنەگرتن
لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا لە کۆنڕاد نیویۆرك لە شاری نیویۆرك، دەرهێنەر هیشام زەمان و وێنەگر ماریوس ماتزۆڤ گولبراندسەن لەوێ ئامادەبوون. کاتێك سەرە گەیشتە سەر دابەشکردنی خەڵاتی باشترین وێنەگرتن، ناوی ماریوس خوێندرایەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
'پێش بەفر بارین'، فیلمە ڕێیەکی ناوازەی هیشام زەمانە، یەکێکە لەو دوانزە فیلمەی کە هەڵبژێردرا بۆ "World Narrative Competition"
لە فیستیڤاڵی فیلمی ترایبێکا. ئەمە بەشی پێشبڕکێ ی فیستیڤاڵەکەیە، کە فیلمی هەموو جیهان لەخۆدەگرێت، وە ئاوێنەی سەردەمی خۆیەتی. فیلمەکان پێشبڕکێ دەکەن لەسەر، باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو و ژن، باشترین سیناریۆ وە باشترین وێنە.
فاكتی فیلمه‌كه‌
ناونیشان: پێش بەفربارین
ده‌رهێنه‌ر: هیشام زه‌مان
سیناریۆ: شێل ئولا داڵ و هیشام زه‌مان
فۆتۆ: ماریۆس ماتسۆڤ گولبراندسه‌ن
ئه‌كته‌ره‌كان: تاهیر عه‌بدووڵا تاهیر، سۆزان ئیللر، به‌هار ئۆزه‌ن، برۆڵ ئونه‌ل، نازمی كیریك، ئه‌حمه‌د زیره‌ك، موفق ڕوشدی، بیلەی دەمیرتاش، کاوە گیلی
به‌رهه‌مهێنه‌ر: پارادۆكس له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میتۆس فیلم له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئاكتاس،
فیلمه‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ له‌ نێوان نه‌رویج  و ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەنوێنەرایەتی عەباس غەزالی
لەگەڵ هاوکاری عادل حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی کولتوری شاری دهۆك
بۆ زانیاری لەسەر بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، تکایە پەیوەندی بکەن بە محمد ئەڵتاش لەڕێ ی ئەم لینکەوە:  http://mitosfilm.com/