27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ خانمان... هه‌رگیز نینۆكی ده‌ستكرد به‌كارمه‌هێنن
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ری خستووه كه نینۆكی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن خانمانه‌وه، ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست.
توێژه‌ره‌وانی زانستی پزیشكی خانمان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له به‌كارهێنانی نینۆكی ده‌ستكرد، لێكۆڵه‌ره‌وان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه نینۆكی ده‌ستكرد ده‌بێته هۆی شكان و وردكردنی نینۆكی سروشتی مرۆڤ. سیكۆتین به‌كارده‌هێنرێت بۆ چه‌سپاندنی نینۆكی ده‌ستكرد به نینۆكی سروشتی یه‌وه، كه هۆی داڕزاندنی نینۆكهكانه، ئه‌م جۆره‌ی سیكۆتین كه ژه‌هری تێدایه ڕاسته‌وخۆ كار له نینۆكه سروشتی یه‌كه ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات.
هه‌روه‌ها به وته‌ی ئه‌و توێژه‌ره‌وانه، نینۆكی ده‌ستكرد ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌كتریای زیانبه‌خش له‌ژێر نینۆكی سروشتی دا، ئه‌م نینۆكه له بنێشتی ئاكربلیك دروست ده‌كرێت كه ئه‌ومادده‌یه ده‌بێته هۆی جولاَن و داڕزان و شكانی نینۆكه‌كان و تووشبوون به ئه‌كزیما.
هه‌روه‌ها له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانستی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، كه به‌كارهێنانی نینۆكی ده‌سكرد مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست. هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ش، ئه‌و جۆره نینۆكه بخه‌ره به‌ر گڵۆپی ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ئه‌زانیت كه به‌كارهێنانی بۆ پێست زۆر مه‌ترسیداره..