دەرکردنی ڕێنمای نوێ سەبارەت بە وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری
23/02/2014 نوسەر: bzavpress

دەرکردنی ڕێنمای نوێ سەبارەت بە وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری


وەزارەتی دارایی هەریچمی كوردستان بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری رێنمایی نوێ دەركات و بەپێی رێنماییەكەش وەرگرتنەوەی پێشینەكە ساڵانە بەدوو پشك دەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە 1461/4/9 كە رۆژی 2014/2/20 بەئیمزای بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دەرچوەو ئاڕاستەی گشتی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بەو وەزارەتە كراوە، تیایدا رێنمایی نوێی بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری دەركردوە.
بەپێی رێنماییەكە پێدانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری بەدوو پشكی ساڵانە دەدرێتەوە، بەبڕی 180 هەزار دینار، كە یەكێكیان لەمانگی ئایارو ئەوی تریشیان لەمانگی تشرینی دووەم، تا تەواوبونی پێشینەكە.

هەر بەپێی رێنماییەكە لەحاڵەی تەڵاق یان جیابوونەوە، یان بەتاڵكردنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری لەنێوان ژن و مێرد، پێشینەی خەجكراو دەكرێت بەشێوەی پشك لەداواكاركەی (فەرمانبەر) وەربگیرێتەوە بەڕێژەی (1/5) ی موچەكەی.