23/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محمد حکیم: ئەگەر بزووتنەوە زوڵمى لێ بکرێت پێویستە لایەنە ئیسلامیەکان هەڵوێست وەربگرن
محمد حەکیم وتەبێژى مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆرى کۆمەڵایەتى فەیس بووک نوسیویەتى
ئه‌گه‌ر پۆستى وه‌زاره‌ت درا به لیستیك كه خاوه‌نى یه‌ك كورسی بیت وكورسیه‌كه‌شی به سیسته‌مى (باقی الاقوى) وه‌رگرتبیت وبزوتنه‌وه‌ش بی به‌ش كرا كه یه‌ك كورسی به مافی خۆی هیناوه ئه‌وا به راستى زولمه‌و ونادادگه‌رییه
لە درێژەى نوسینەکەى محمد حەکیمدا هاتووە ئەگەر ئەو زوڵمە لە بزووتنەوە بکرێت لاى كه‌م حه‌ق وایه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان قسه‌ى له سه‌ر بكه‌ن.
ئەم وتانەى محمد حەکیم لە کاتێکدایە پرسى لێک نزیک بوونەوەو پرۆژەى کارى هاوبەش لە نێوان هەرسێ لایەنە ئیسلامیەکە دەنگۆى هەیەو لە راگەیاندنەکان باسى لێوە دەکرێت و لایەنگرانى هەرسێ حیزبى بزووتنەوەى ئیسلامى کۆمەڵ و یەکگرتووى ئیسلامى ئاوات بۆ ئەو رۆژە دەخوازن .