23/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كابینه‌ی هه‌شته‌م حكومه‌تێكی چۆن بێت؟
تايبه‌ت به " بزاڤ پرێس "
له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9 ده‌سته‌واژه‌ی كابینه‌ی بنكه‌فراوان له گفتوگۆكانمانداو، له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبۆته‌وه. مه‌به‌ستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش له (كابینه‌ی بنكه فراوان) به‌شداریكردنی زۆرینه‌ی (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو) لایه‌نه سیاسیه‌كانه له كابینه‌كه‌دا.
سود یان سوده‌كانی ئه‌م كابینه‌یه كامانه‌ن؟... لێره‌داهه‌وڵ ده‌ده‌م خاڵبه‌ندیه‌ك بۆ ئه‌و سودانه بكه‌م و، ئینجا ئه‌نجامگیریه‌كیش بكه‌م.
له حكومه‌تی بنكه فراواندا حیزبه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش رێده‌كه‌ون كه ده‌بێته كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه. هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی كه‌م تا زۆر فشاری (قاعیده‌ی) خۆی له‌سه‌ره. هه‌ر بۆیه‌ش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ر یه‌ك له ئێمه جگه له وه‌ی هاوڕا و هاوكاری یه‌كتر ده‌بین له حوكم كردن‌دا، چاودێریش ده‌بین به‌سه‌ر یه‌كتریه‌وه. ئه‌م چاودێریه قازانجه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه جدیاتی زیادتر له ئیش و كاره‌كاندا ده‌بێت و مه‌جالی فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی به گشتی كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمڕانیدا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی تا ئاستێكی زۆر به‌رز كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاسایش، دارایی ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه. هه‌رچی ئابوری كوردستانه (وه‌ك هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو)، كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی ته‌وژمێكی به‌ره‌وپێشه‌وه چونیان تێدا روده‌دات. چونكه حوكم له كوردستان له چوارچێوه‌ی 50 به 50 ده‌ر ده‌چێت . له ڕاستیشدا كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه بوونی ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی هه‌میشه كێشه‌ی بۆ ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان دروستكردوه‌و، تا رادده‌یه‌ك رێگر بوه له‌به‌رده‌م خه‌لاقیه‌ت و ته‌نانه‌ت شه‌فافیه‌تی حكومه‌تیشدا.
كێشه‌ی نێوان ئێمه‌و به‌غدا هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه. هه‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه (1920) حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئاره‌زوی كۆنترۆلكردنی باشوری كوردستانیان كردوه. ئیتر موماره‌سه‌كردنی ئه‌م ئاره‌زوه له حكومه‌تێكاوه بۆ حكومه‌تێكی دیكه گۆِردراوه، كه دڕنده‌ترینیان حكومه‌تی به‌عس بوو. له ئێستادا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا مه‌سه‌له لێك تێگه‌یشتن نیه. به‌ڵكو حكومه‌تی عێراق و به تایبه‌تی جووته‌ی (مالیكی – شه‌هرستانی) ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه پارێزگایه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات و خۆیان له به‌غداوه كۆنترۆلی بكه‌ن. له راستیدا كێشه‌كه شێوازی بیركردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریانه‌یه. مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و هه‌نارده كردنی نه‌وت و ... تادێت ئه‌و كه‌ره‌سانانه‌ن كه به‌غدا به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كوردستان و بچوككردنه‌وه‌و بێ بایه‌خ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. كه ئه‌مه‌ش به مانای بچوككردنه‌وه‌و بێ بایه‌خ كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان دێت.
حكومه‌تی بنكه فراوان كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات ( ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم زۆرینه‌ی ره‌ها) به یه‌ك ده‌نگ به‌ره‌و روی ئه‌و ته‌حه‌دایه ده‌بێته‌وه كه هه‌م جێگای دڵخۆشیه و هه‌م هێز و هه‌یبه‌تێكی دیكه ده‌داته هه‌رێمی كوردستان.
ئینجا به پێی ئه‌و روخسارانه ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردن پێویسته كابینه‌ی هه‌شته‌م ناو بنرێت كابینه‌ی یه‌كریزی نیشتیمانی، یانیش كابینه‌ی كۆده‌نگی نیشتیمانی، كه دڵنیام به‌رچه‌وه‌ندیه باڵاكانی نیشتیمانی پیرۆزی كوردستان ده‌پارێزێت و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم مسۆگه‌ر ده‌كات.