23/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌یرانه‌كانی ئایدۆلۆژیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
تايبه‌ت به "بزاڤ پرێس "
توێژینه‌وه له‌هۆكاری شكست
قه‌یرانه‌كانی ئایدۆلۆژیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
حزب له‌ڕۆژئاوا له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی دروست ده‌بێت، بۆیه پێویستی به‌دام‌و ده‌زگای زۆر نیه، هه‌رچی حزبی جیهانی سێیه‌مه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ستونی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایدیۆلۆژی دروست بێت، تا بتوانی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه ئاسۆییه‌كان دروستبكات، (ی ن ك) یه‌كێك له‌و حزبه چالاكانه‌یه كه‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌كی به‌هێز دروست بوه، بۆیه له‌وه‌ته‌ی ساڵی دروست بوونی له 1976 ه‌وه ڕۆڵی پێشڕه‌وی بووه، هه‌ر ئه‌و توانی ئایدیۆلۆجی ماركسی ببه‌ستێته‌وه به‌ته‌وه‌ری كوردایه‌تی‌و سه‌نگه‌ریه‌كی ماركسی زۆر گرنگی له‌كوردستان دروستكرد، باكه‌مێك له‌سه‌ر ماركسیه‌ت بوه‌ستین كه‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئایدیۆلۆجی یه‌كێتی بووه.
ماركسیه‌ت
جاریش وایه (ماركسی- لینینی)یشی پێ ده‌ووترێ یان (مدرسه‌ی شیوعیه‌ت)، ماركس (1817- 1883) هاوڕێ فكری انجلس (1820- 1890)، پێكه‌وه كۆمه‌ڵه تیۆرێكی ئابووری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بناغه‌یه‌كی فكری فه‌لسه‌فی مادی توند داڕشت، تیایدا مژده‌ی داڕوخانی سه‌رمایه‌داری دا له‌سه‌رده‌ستی چینی كرێكاران‌و هاتنی به‌هه‌شتی شیوعیه‌تی بێ (ده‌وڵه‌ت‌و پۆلیس‌و یاسا‌و خێزان‌و موڵكیه‌ت...) جاڕدا، یه‌كه‌م كه‌س‌و ووڵات كه په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه‌ی كرد له‌ئاسمانی تیۆریه‌وه هێنایه سه‌ر زه‌مینی كارپێ‌كردن لینین ( 1870- 1924) بوو به‌هوَی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 له‌ڕووسیا، به‌و شێوه‌یه ئه‌و ڕێبازه ناوی لێ‌نرا (ماركسی- لینینی)،
تیڕوانینی ئاینیشی به‌گوفته‌یه‌كی به‌ناوبانگ (ئاین تلیاكی گه‌لان- ا‌لدین افیون الشعوب) له‌لای ماركس هات، به‌و شێوه‌یه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی (وه‌ك ماركس خۆی ده‌ڵێ) له‌سه‌ر سێ پێچكه وه‌ستاوه:
تیۆری په‌ره‌سه‌ندن.
گه‌ردوونی بێ‌سنوور.
مادیه‌تی بوونه‌وه‌ر.
ده‌شلێ: "ناكۆكی" هه‌ر كۆمه‌ڵ ناجوڵێنێ، به‌ڵكو سروشتیش ده‌جوڵێنێ‌و گه‌شه‌ی پێ ده‌خا به‌هۆی سێ یاسا ئه‌وانیش: (یاسای ناكۆكی، یاسای وه‌رچه‌رخانی چه‌ندایه‌تی بۆ چۆنایه‌تی‌و یاسای (نفی النفی).
ئه‌وه ته‌فسیری بوونه‌وه‌رو ئاده‌میزاده، پێویست ناكات بیر له‌هیچ (اچافه غریبه) و (خالق) (ئاین) بكاته‌وه، سه‌رنجه‌كانی ماركس له‌وه ده‌ستیپێكرد بینی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌وروبه‌ری له‌جم‌وجۆڵ‌و سه‌ردان‌و كۆبوونه‌وه‌و سیاسه‌ت كردن‌و دۆزینه‌وه‌ی زانستیه‌كان‌و ناكۆكی‌و شین‌و شای‌و هونه‌ر تا ده‌گاته ئینجیل خوێندن هه‌مووی بۆ یه‌ك مه‌به‌سته- ئه‌ویش ماده‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بیروباوه‌ڕو ده‌زگا سیاسیه‌كان‌و زانست‌و هونه‌رو ئاین‌و ته‌بیعات‌و ڕه‌وشت هه‌مووی دا پاڵ مادی ئابووری ناویشی نا ژێرخان، ئه‌وانه‌ی تریش سه‌رخانن –به‌ڕای ماركسیه‌ت - ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه مادی‌و ئابوریه یه، له‌كۆتاییدا دوو چینی دژ به‌یه‌ك دروست ده‌كا، مێژووش هه‌روا هاتووه به‌هۆی ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو چینه سه‌ره‌كیه، كه له‌قۆناغه‌كانی مێژوو وا گوزارش كراوه:
1- مشاعی (بێ‌چین) بۆ 2- به‌ندایه‌تی (خاوه‌ن و به‌نده) بۆ3 - ده‌ره‌به‌گی (ئاغا‌و جووتیار) بۆ 4- سه‌رمایه‌داری (كرێكار و به‌رجوازی) بۆ 5- سۆشیالیستی زانستی بۆ (دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاری برجوازی)بۆ 6- شیوعیه‌ت (بێ‌چین).
تیۆری سیاسی شۆڕشگێڕیه‌كه‌ی لێره دێت (هێزی به‌رهه‌م هێنه‌ر) جه‌وهه‌ره‌كه‌ی كرێكاره‌و شۆڕشگێڕه، پێوه‌ندی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنی سه‌رمایه‌داری له‌ئه‌نجامی نه‌گونجانیان به‌حه‌تمی ده‌بێت بگۆڕێت تابگونجێ له‌گه‌ڵ هێزی به‌رهه‌م هێنه‌رو ده‌بێته شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رانسه‌ری، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی سه‌رمایه‌داری‌و چینایه‌تی‌و هاتنی شیوعیه‌ت، كه ناوی نراوه (الحتمیه التاریخیه)، ده‌وری دروستبوونی حزبه شیوعیه‌كان بریتیه له‌خێراكردنی ووشیاری كرێكار‌و دروشمی ناوه‌ندی (ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن) لێره‌وه هاتووه كه له‌به‌یانێكی هاوبه‌شی ماركس‌و ئه‌نجلس هاتوه به‌ناوی (مانیفیستی حزبی شیوعی)، پێشبینیان كرد یه‌كه‌م گڵپه‌ی شۆڕشی شیوعیه‌ت له‌ووڵاتی پێشه‌سازیه‌كانی به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا بێت.
به‌و شێوه‌یه شیوعیه‌ت‌و وڵاتانی سۆشیالیستی له‌جیهان دروستبوو، بووه پرۆژه‌یه‌كی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژوویی سیاسی‌و فكری‌و فه‌لسه‌فی‌و زانستی‌و سایكۆلۆژی‌و عه‌سكه‌ری‌و ده‌ولی، نه‌خشه‌ی سیاسی جیهانی گۆڕی، سه‌دان هه‌زار كتێبی له‌سه‌ر كارێكی یه‌كجار زۆریشی له‌سه‌ر هه‌موو حزبه عه‌لمانیه‌كانی جیهان هه‌بوو، له‌كوردستانیش ئه‌و ئاسه‌واره‌ی زیاتر بوو له‌قۆناغی نوێیدا، له سه‌رانسه‌ری كوردستان به‌ده‌یان حزبی ماركس‌و نیمچه ماركسی لێ دروستبوو، سه‌ره‌ڕای حزبه شیوعیه‌كانی ڕه‌سمی، كه له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك سنووره‌كه‌ی (كوردستانی) نه‌بوو، به پالپشت به‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه له (به‌یانی شیوعی) هاتبوو ده‌ڵێ (كرێكاران نیشتمانیان نیه).
قه‌یرانه‌كانی فكری ماركسی - زۆر به‌كورتی:
له‌ڕووی زانستی‌و فه‌لسه‌فیه‌وه: ئه‌وه‌ش لایه‌نی گه‌ردوونی (لا نهائیه العالم ووحدته) بێ‌و مادیایه‌تی بوونه‌وه‌ر (مادیه الوجود)و ماكینه‌ی گه‌شه (التناقچ والتگور) ده‌گرێته‌وه كه له‌هه‌رسێ بواره‌وه شكستی زانستی هێنا پیش ئه‌وه‌ی له‌بواری فه‌لسه‌فیش شكستبهێنێت.
2- له‌ڕووی ئابووری‌یه‌وه: ئابووری زۆر گرنگه به‌ڵام نه تاكه ژێرخانه‌و نه به‌ته‌نیا به‌رپرسیاره له‌مێژوو وه‌ك له‌شیوعیه‌ت هه‌یه، ده‌ردی بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش موڵكیه‌ی تایبه‌تی نیه به‌ڵكو زیاده‌كه‌ی ده‌رده، نه‌ك خۆی وه‌ك له‌شیوعیه‌ت باوه‌و بڕیاڕی قه‌ڵاچۆی موڵكیه‌تی داوه.
3- له ڕووی مێژوویه‌وه: مێژوو ته‌نها له‌ململانێ‌ی چینه‌كان (صراع الگبقات) نه‌هاتووه وه‌ك لای شیوعیه‌ت باوه، گوایه كۆمه‌ڵگه (6) قۆناغی بڕیوه (مه‌شاعی- كۆیلایه‌تی- ده‌ره‌به‌گی- سه‌رمایه‌داری سۆشیالیستی- شیوعیه‌ت) ئه‌وه مێژووی توێژێكی كۆمه‌ڵه نه‌ك هه‌مووی.
4- له‌ڕووی سیاسیه‌وه: ئه‌گه‌ر هاتنی شیوعیه‌ت حه‌تمی بێ، ئی دی حزبایه‌تی‌و شۆڕش‌و ئه‌و هه‌موو خوێن ڕشتنه‌وه‌ی بۆ چی بوو؟ ئه‌ی گفت نه‌بوو له‌كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه بێت (وه‌ك لینین له‌مزگێنیه‌كه‌ی دای)، به‌پێی پێشبینیه‌كانی (ماركس- ئه‌نجلس- لینین) ده‌بوایه شۆڕشی پرۆلیتاریا له ووڵاته پێشه‌سازیه‌كان بكرابایه (ئه‌ڵمانیا- فه‌ڕه‌نسا- ئینگلته‌را..) كه‌چی له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كان ڕوویداو كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌میش ته‌واو پێچه‌وانه هاته‌دی شیوعیه‌ت تێك ڕووخا.
- ئه‌گه‌ر دنیای شیوعیه‌ت به‌هه‌شت‌و سه‌رمایه‌داریش دۆزه‌خ ئه‌وا ئه‌و دیواره شه‌رمه‌زاره‌یه‌ی به‌رلین بۆچ بوو؟ (ربیع پراگ) ئه‌و هه‌موو راپه‌ڕینانه، سه‌ندیكای كرێكاران، (خۆپێشاندانی مه‌یدانی تیانیامین له چین... هه‌مووی بۆچی؟)
- زۆربه‌ی ئه‌و بنچینه شیوعیه‌ته له‌رێی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی هاته‌دی كه له‌فه‌رهه‌نگی ماركسیه‌ت به (ململانێ‌ی سانه‌وی) حساب بوو، هیچی له‌ڕێ‌ی ناكۆكی هێزی به‌رهه‌م هێنه‌رو په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌م هێنه‌ر نه‌بووه تاشۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری جیهانی‌و شیوعیه‌تی پێ دابهێنن.
5- له‌ڕووی پیاده واقعیه‌وه: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نمونه‌یی شیوعی پێشكه‌توویان پێ دروست نه‌بوو، چجای دادگه‌ری.
- ڕژێمه‌كان به‌ناوی دكتاتۆری پرۆلیتاریا بوونه دیكتاتۆری تاك حزب‌و دوایش دیكتاتۆری تاكه‌كه‌سی، هه‌ندێكیان به‌ره‌و پادشایی شیوعیانه وه‌رچه‌رخان وه‌ك له‌كۆریا كیم ئیل سۆنگ مرد كوڕی هاته جێی‌و ئێستاش له‌كۆبا فیدل كاسترۆ براكه‌ی خۆی كردۆته سه‌رۆك، له‌گه‌ڵ زۆر نمونه‌ی تر.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی فكری چه‌سپاو نه‌بوو ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یدا ببوایه (وه‌ك عێراقچی‌و كوردستانچی –لای خومان) ئه‌وا هیچ یاسا‌و ده‌قێكی چه‌سپاو نه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری بۆ (تحكیم)، بۆیه ده‌بینین له‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی شیوعیه‌ت زیاتر له (50) مه‌زهه‌بی شیوعی سه‌ری هه‌ڵداو زیاتر له (200) زاراوه‌ی تۆمه‌ت هه‌ر له (ئه‌نسكۆلوبیدیای سۆڤیه‌ت) هاتووه.
بۆ دۆزی كورد به‌تایبه‌تی
1- هه‌ڵوێستی سیسته‌می سیاسی‌و ده‌وڵه‌ته شیوعیه‌كان به‌رامبه‌ر كورد نێگه‌تیڤ بووه زیاتر پاڵپشتی داگیركه‌رانی بووینه.
2- وه‌ك ئه‌زموون ده‌ركه‌وت له‌ناو سۆڤیه‌تیش كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌بوبوو ئه‌وه‌تا له‌پاش مه‌رگی ئه‌و هه‌موو كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌جێ هێشتووه، كه‌چی جاران ماركسیه‌كانی كوردستان هه‌رده‌م نمونه‌یان به‌سۆڤیه‌ت ده‌هێنایه‌وه گوایه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ركردووه.
3- شوێنی خه‌باتی گه‌لان له‌فكری شیوعیه‌تدا وه‌ك له (مانفێسته‌كه) هاتووه (كرێكاران نیشتمانیان نیه)، بۆیه زۆربه‌ی حزبه كۆمه‌نیسته‌كان هه‌ڵوێَستیان به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد سه‌لبی بووه، جار وابووه به‌چه‌ك دژی وه‌ستاون، ئه‌و وه‌سفه‌ی (كوردایه‌تی شه‌رمه‌زاریه) كه له‌سه‌ر دیواره‌كانی كوردستان ده‌نوسرا له‌دیدێكی ره‌سه‌نی ماركسیه‌وه هاتوووه.
4- هه‌ر له‌پێش‌و پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر1917ی رووسیاو شیوعیه‌ت به‌شێك بوون له دروستكردنی مه‌ینه‌تی كورد هه‌تا رێكه‌وتنی (سایكس- پیكۆ – سازانوڤ 1916) به‌ره‌سمی خه‌مڵی، لینین خۆشی دژی بزووتنه‌وه‌ی كورد بووه لایه‌نگیری كه‌مالیزم بوو، ئه‌زموونه‌كانی كۆماری مهاباد 1946 ئه‌زموونی شۆڕشی ئه‌یلول 1960- 1975 چاكترین به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌ن.
5- كوردی سۆڤیه‌تیش له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌كه له ستالین‌و خرۆشۆف‌و بریجنێف په‌رت‌و بڵاوكران.
6- له‌ساڵی 1974 دووباره به ناپاڵم‌و فڕۆكه‌ی سۆڤیه‌تی بۆ ژن‌و منداڵی كورد هاته‌وه مه‌یدان.
7- حزبه كوردستانیه‌كانی تریش كه (ماركسی لینینی)یان وه‌رگرتبوو وه‌ك (اهتدا‌و) ئه‌وا كێشه‌ی كوردستانی زۆر دواخست، بووه هۆی (ئینشقاقات) و (شه‌ڕی كورد‌و كورد) (بێ ستراتیژیه‌تی) ده‌ست نیشان نه‌كردن‌و تێكه‌ڵاوكردنی (دۆست‌و دوژمن) و (اولویات‌و سانه‌ویات- موازنه)، (ئامانج‌و ئامراز)، (ئاسۆیی‌و ستوونی)، (ڕزگاری نیشتمانی‌و رزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی)،...هتد.
ماركسیه‌ت‌و یه‌كێتی:
له‌و كاته‌ی كه یه‌كێتی جاڕدرا، ماركسیه‌ت زۆر باوی هه‌بوو و له‌هه‌مان كاتیش فره ته‌یارو فره رێبازی ماركسی هه‌بوو، له‌وانه ترۆتسكی، ماوی، ئیسلاحی، شۆڕشگێڕی، باكۆنی، ستالینی، ماركسی بێ لینینی،...هتد، به‌ڵام وه‌ك (ئه‌رزی واقیع) ماوی چینی‌و برێجنیڤی سۆڤیه‌تی هه‌بوو، (ی ن ك) به (كۆمه‌ڵه)شه‌وه له‌سه‌ره‌تادا به (ماویه‌ت) كاریگه‌ر بوون، بۆیه‌ش پێكهاتن‌و داڕشتنی (ی ن ك) زیاتر مۆركی ماویه‌تی پێوه دیاربوو، كه له‌مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی (له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی ماوتسی تۆنگ) بۆ سازدرابوو:
1- پێشڕه‌وێكی ماركسی (كۆمه‌ڵه).
2- به‌ره‌یه‌كی فراوانی چینه‌كان (یه‌كێتی)
3- سوپایه‌كی توندوتۆڵ (هێزی پێشمه‌رگه).
دروشمیش هه‌ر ماویانه بوو (ئه‌ی كرێكاران‌و گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان یه‌كگرن).
وه‌ك له‌یه‌كه‌م مانفێستی (ی ن ك) هاتبوو ئه‌وا دوژمنه‌كانی بریتی بوون له:
1- ئه‌مریكاو ئیمپریالیزم‌و زایۆنی.
2- ره‌جعیه‌تی عه‌ره‌بی‌و به‌كرێگیراوانی ئیمپریالیزم‌و بورجوازیه‌ت.
3- ره‌جعیه‌تی كوردی‌و به‌كرێگیراوانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی‌و زایۆنی‌و چینه‌كانی ده‌ره‌به‌گ‌و بورجوازی‌و نوێنه‌رانیان له (سه‌رخان) حزبی سیاسی‌دا كه له‌و كاتی خۆی (سه‌ركردایه‌تی پدك. ده‌نواند به‌پێی پۆلینی چینایه‌تی ئه‌وسا).
دۆسته‌كانیشی بریتی بوون له:
1- سه‌ربازگه‌ی سۆشیالیستی‌و گه‌لانی چه‌وساوه‌و چینی كرێكارانی (پرۆلیتاری) جیهان.
2- به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی عه‌ره‌ب.
3- چینی پرۆلیتاریا‌و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی تیۆری سیاسی شۆڕشگێڕی (توندوتیژی) ده‌كرا بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانج‌و دروشمانه، دژی چه‌مكی وه‌ك دیمكراسی، په‌رله‌مانی، فره‌یی، مافی مرۆڤ، هه‌ڵبژاردن، چاكسازیه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌كان، عه‌قیده‌ی میسالی (ئاینی)، ئه‌خلاقی كلاسیكی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كه‌رتی تایبه‌ت، بورجوازی‌و بازاڕی ئازاد‌و لیبراڵی‌و ته‌غریب بوون.
له ماركسیه‌تیش له‌خه‌ته هه‌ره تونده‌كه‌ی شۆڕشگێڕی بوون له‌ماوی‌دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ به‌ره‌دا لایه‌نگرانی ماوی شكستیان هێنا، له‌وانه له‌ناكۆكی نێوان ڤێتنام (به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشی مینه- سه‌ر به‌سۆڤیه‌ت بوو) له‌گه‌ڵ كه‌مبۆدیا (به‌سه‌رۆكایه‌تی پۆل پۆت- لایه‌نگری ماوی چینی بوو)، ڤێتنام زال بوو به‌سه‌ر كه‌مبۆدیاو پۆل پۆت ده‌سه‌ڵاتی دۆڕاند‌و (هنگ سامرین) له‌ساڵی 1977 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كه لایه‌نگری سۆڤیه‌تی بوو، ماركسیه‌كانی نێو (ی. ن. ك)یش زۆر به ئه‌زموونه‌كانی (پۆل پۆت) كاریگه‌ر بوون، بۆیه به‌ره‌به‌ره روویان گۆڕی به‌ره‌و سۆڤیه‌تی، هه‌تا ناوی (كۆمه‌ڵه)ش له (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی) گۆڕا بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان)، به‌و شێوه‌یه ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی گۆڕینی ئایدیۆلۆجیای یه‌كیتی هه‌ژمار ده‌كرێ.
ڕه‌هه‌ندی ئایدیۆلۆجی له‌ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)
ئه‌و خانه‌وادانه‌ی زۆر تێكه‌ڵاوی حزب‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ك ده‌بن ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریه‌كانی‌و ئه‌وا جل‌و به‌رگ‌و فه‌رهه‌نگ‌و ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیشیان ده‌سازێنن له‌گه‌ڵیان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌روا ناوێكی ساده نه‌بوه گوزارشی له ئایدیۆلۆجیه‌كی قوڵی ماركسی كردوه، باڵه‌كانی ناو (ی.ن.ك) له‌سه‌ر داهێنانه‌ی زۆر عه‌بقه‌ریانه‌ی ماركسی بنیات نرابوو، به‌هۆی بنه‌مای یاسای سێیه‌می (مادیه‌ی دیالیكتیك) دروستكرابوو، كه بریتیه له (وحده وصراع المتناقچات)، به‌جۆرێك كه (وحده) بریتی بێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیشتمانی‌و رزگاری كوردستان‌و (صراع)ه كه‌ش بریتی بێ له (ململانێ‌ی چینه‌كانی كوردستان) هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی (ی ن ك)، ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له‌وفه‌لسه‌فه‌یه هاتووه، ووردتر له‌ئه‌زمونی چینی‌و فكری ماوتسی تۆنگ هه‌روه‌ك له‌په‌یامه وه‌لاَمێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چینی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ح ش سۆڤیه‌تی له30\3\1963) هاتوه (عندما یجری تشكیل الجبهه المتحده مع البرجوازیه ینبغی للحزب البرولیتاری أن یتبع سیاسه الإتحاد و النچال فی ێ‌ن واحد سیاسه الإتحاد مع البرجوازیه گالما كانت تمیل نحو التقدمیه وسیاسه النچال چد میولها الرجعیه) ئه‌و ئه‌زموونه به‌و شێوه لاسایی وڵاتانێك بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی قۆناغی كورد كه له (ئه‌نگۆلاو مۆزه‌مبیق) په‌یڕه‌وكرابوو هه‌ر به‌هه‌مان نێوی (یه‌كێتی نیشتمانی) و پێكهاتنیان له‌چه‌ند باڵێك.
ئه‌و داڕشتنه‌ی (ی. ن. ك) به مه‌به‌ستێكی پۆڵایینی وا به‌رجه‌سته‌كرابوو كه:
بواری هیچ رێكخراوێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی (ی. ن. ك) نه‌درێ، مادام نوێنه‌ری هه‌موو چینه‌كان جێیان كرابێته‌وه، واش داڕژرابوو كه له‌كۆتاییدا (كۆمه‌ڵه) لێی سه‌ركه‌وتووبێ، تاڕاده‌یه‌كی زه‌ق فێڵ له (خه‌تی گشتی‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی) كرابوو، ئه‌وان به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌روو نوێنه‌رایه‌تی ورده بۆرجوازی نیشتمانیان ده‌كرد، كۆمه‌ڵه‌ش نوێنه‌ری پرۆلیتاریا، ئیتر له‌ژێر سایه‌و فه‌زای ماركسیه‌ت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌ره‌و كزی ده‌ڕواو ئه‌وه‌ی دووه‌میش به‌ره‌و گه‌شه‌كردن‌و هه‌روه‌ك واش هاته‌وه.
1- وه‌ك ده‌قی ناوه‌كه‌ش سودی له ئه‌زمونی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتوه:
- ئه‌زمون‌و ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی سودانی (سانو) كه له 1958 دروست بووبوو به‌سه‌رۆكایه‌تی جوزیفئودوهو، دروشمی دیموكراسی بۆ سودان‌و فیدراڵی بۆ خواروو بوو.
2-ئه‌زموونی (یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌نگۆلی) كه له‌ساڵی 1966 دروست بووه، به‌سه‌رۆكایه‌تی سافیمبی (له‌دایك بووی 1934) ماوی بوو.
3- ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتمانی زیمبابۆی (زانۆ) كه له (زابۆ) جیا بۆوه له‌ساڵی 1961، ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تا ڕێبازێكی ماركسی ماویانه‌ی هه‌بوو.
ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتمانی كینی له‌ساڵی 1960 دروست بوو، له 3 باڵ (بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی كینیا، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژارده، هێڵی گشتی ئه‌فریقیا، ئه‌ی ئه‌وه كت‌و مت‌و ناو و ناوه‌ڕۆكی یه‌كێتی نیه كه پێكهاتبوو له‌سێ باڵ (بزوتنه‌وه، كۆمه‌ڵه، خه‌تی گشتی).
كێشه‌ی عێراقچی‌و كوردستانچی
ئه‌و كێشه‌یه مانا‌و گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و زۆر درێژه‌ی خایاند‌و گه‌یشته بنكه‌كانی خواروو
دوایش ئینشقاق، سكرتێری گشتی یه‌كێتی لای كوردستانیه‌كان بوو.
به‌پێی عێراقچیه‌كان بنه‌ماكانی ماركسیه‌ت چینی كرێكاری هه‌موو عێراق یه‌ك چینه‌و (ناكۆكی چینایه‌تیش بنچینه‌یه‌كه، ناكۆكی نه‌ته‌وایه‌تی لاوه‌كی‌و لقه) واته ناكرێت پرۆلیتاریا به‌ته‌نها له‌كوردستان سه‌ركه‌وێ، بۆیه خوازیاری گۆڕینی سنوری كۆمه‌ڵه بوون له‌كوردستانی بۆ عێراقی، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئێران پێی هه‌ڵسا.
هه‌رچی كوردستان چییه‌كانیش له‌ڕووی فكره‌وه ته‌نیا (ته‌ئویلی ماركسی)یان پێ‌بوو سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێرله‌ندا نه‌ك یاسا، به‌و شێوه‌یه هاوسه‌نگیه‌ك دروست بوو، بۆ درێژه‌كێشانی ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن عێراقچیه‌كان به‌ڵگه‌و یاسای به‌هێزتریان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام واقعی نه‌بوو، له‌لای كوردستانچیه‌كان واقعی تر بوون، به‌ڵگه‌ی ماركسیان لاواز بوو به‌ڵام سه‌ركرده بڕیار به‌ده‌سته‌كانیشیان له‌گه‌ڵدا بوو، كه‌سیش بوێری نه‌كرد بڵێت مادام واقع له‌دۆڵێكه‌و تیۆریش له‌دۆڵێكی تره، ئه‌وا خه‌له‌ل له‌فكرو فه‌لسه‌فه‌كه‌یه بۆ له‌سه‌ر كورد ساغی ده‌كه‌نه‌وه؟ بۆیه له‌كۆتایی 1985 ئینشقاقیان كرد‌و له‌مانگی 12/1985مه‌لا به‌ختیار گیرا به‌تۆمه‌تی (موخابه‌راتی عێراق!) له‌پلینیۆمی 10/12/1985 به‌زۆری ده‌نگ بریاری كوشتنی درا، دوایی ئازاد كرا، (ئاڵای شۆڕش)یان دروستكرد، دوایی بوونه زه‌حمه‌تكێشان‌و به‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك هاتنه‌وه ناو یه‌كێتی.
هه‌ر به‌كورتی خه‌له‌له‌كه له‌و دوو خاڵه دێت
1- عێراقچیه‌كان به ووردی زانیاری ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه خودی عێراق‌و ده‌وڵه‌تی عێراقی دروست كراوی ئیمپریالیزمه‌و ووڵاتێكی سروشتی نیه تاچینی پڕۆلیتاریای لێ به‌سروشتی خه‌مڵی بێت.
ئه‌و كێشه‌یه له نێوان ستالین‌و ترۆتسكی به‌زه‌ق تر هه‌لگیرساو پرۆلیتاریای نیشتمانی زاڵكرا له‌و ئه‌زموونه به‌سه‌ر پرۆلیتاریای جیهانی، دوایی له‌هه‌مووان سه‌رنج ڕاكێش هه‌ڵوێستی حزبی شیوعی تونس بوو زیاتر لای داگیركه‌ره‌كه‌ی بوو له‌دژی ووڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی فه‌ره‌نسای (دایك) هه‌یبوو، جگه‌له‌وه‌ش خودی تیۆره‌كه‌ش ستانده‌رو دروست نه‌بوو تا ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
كاری ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه له‌شكستی یه‌كیتی: كه‌س ناتوانێ له‌كوردستان نكوڵی له‌قاره‌مانیه‌تی یه‌كێتی بكات، له‌لایه‌كی تریش تایه‌كیتی زیاتر پابه‌ندی ئایدیۆلۆجیای ماركسی بوو زیاتر ئه‌كتیڤ‌و زینده‌كی به‌و حزبه داوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ر چۆنێك هه‌بێت نابێ حزب خاوه‌نی ئایدیۆلۆجیا نه‌بێ، واته ئایدیۆلۆجیایه‌كی خراپیش له‌بێ ئایدیۆلۆجیا باشتره، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حزبه عه‌لمانیه‌كان بونه‌وه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، یه‌كێتی هه‌م ئایدیۆلۆجیایه‌كی توندی نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ر زه‌وی هه‌م نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتی میله‌تی كورد هه‌ڵگرت، ناو و سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی یاسای دوه‌می ماركسیه‌ت (یه‌كێتی‌س ناكۆكی- الوحده والصراع) له‌كاتێكدا ئه‌وه یاسا نیه، په‌یڕه‌وكردنی وێرانكه‌ره به‌تایبه‌تی بۆ (قۆناغی ڕزگاری) كه پێویستی به‌مه‌ركه‌زیه‌ت‌و یه‌كڕێزی هه‌یه، ئه‌و به‌ناو (یاسا)یه بووه هۆی هه‌رده‌م شه‌ڕی براكوژی‌و بوونی ململانێ له‌ناو خودی باڵه‌كانی یه‌كێتیش تا ئێستاش كاریگه‌ری ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه باڵباڵێنی‌و ده‌سته‌گه‌ری وای له‌و حزبه خه‌باتگێڕه كردوه، له‌نێوان ده‌زگاكان‌و كه‌رته عه‌سكه‌ریه‌كان، باڵی زیندان‌و باڵی ده‌ره‌وه، عێراقچی‌و كوردستان چی، بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه، بووه هۆی دوو ئینشقاقی گه‌وره، خه‌ڵكێكی زۆریش به‌هۆی ئه‌و دوو به‌ره‌كیانه ته‌سلیم بوونه‌وه‌و بوونه چه‌كداری حكومه‌ت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ما ماركسیه‌ته‌كه‌و به‌پێی (تاكتیكی پرۆلیتاری) هه‌نگاوه‌كانی هه‌ره سه‌ره‌تایشی جێی گومان بوو، له‌لایه‌ك مام جلال نامه‌ی بۆ بارزانی نارد‌و تیایدا باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌و شۆرشه نوێیه دژ به ئه‌وان نیه، به‌ڵكو پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانیشیانه، كه‌چی هه‌ر له‌یه‌كه‌م به‌یانی دامه‌زراندندا یه‌كێتی، پارتی‌و بارزانی له‌گه‌ڵ دوژمنان ڕِێز ده‌كا.
له‌نێوان 1980- 1983 زیاده‌ڕه‌ویه‌كی زیاتر له‌سه‌ر (ته‌وه‌ری دووه‌م- فكری) كرا‌و (ته‌وه‌ری یه‌كه‌م- كوردایه‌تی) ته‌واو فه‌رامۆش كرا‌و، جارجار به‌ڕه‌جعی‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا له‌چاو خه‌ستی ماركسیه‌ته‌كه‌یان، بۆیه كه نووسین‌و فه‌رهه‌نگه‌كانیان ناوی (نه‌ته‌وه‌یی) به‌ده‌گمه‌ن تیانه‌بوو، هه‌تا سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب) گۆڕا به سروودی (ئینته‌رناشیونال)*، به‌و شێوه ئامانجه كوردستانیه‌كان كرانه ئامرازی خزمه‌ت بۆ فكری ماركسیه‌ت، له‌گه‌ڵ زۆر خاڵی تر كه‌له‌و ده‌رفه‌ته كورته بوار نیه هه‌موی باس بكه‌ین.
له‌لایه‌كی تر ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ناكۆكی‌و پێشبڕكێی باڵه‌كان ده‌بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌كێتیش، واش داڕشترابوو كه له‌كۆتاییدا حزبێكی پێشڕه‌وی ماركسیانه‌ی لێ ده‌ربچوو بوایه‌و یه‌كێتی كۆتایی بهاتبایه، به‌ڵام وه‌ك باوه ئه‌زمونه‌كه له ده‌بڵ كوژایه‌وه، بۆیه له كۆنگره‌ی (1) یه‌كێتی جارێكی تر عه‌قیده‌ی له‌سه‌ر ئاستی مه‌دره‌سه گۆڕا بۆ سۆشیال دیموكراسی كه زۆر جیایه له‌ماركسیه‌ت‌و، له‌وێش جارێكی تر بۆ جۆره سۆشیالیستیه‌كی تر، هه‌روه‌ك له‌كۆنگره‌ی دووه‌می (ی.ن.ك) هاتووه، دیسان له‌دوای ئه‌زموونێكی دوورودرێژ له‌جه‌مسه‌ری ماركسیه‌ت به‌ره‌و جه‌مسه‌ری دژه‌كه‌ی له‌سۆشیال –دیموكراسه‌وه بۆ بازاڕی ئازاد‌و لیبرالیه‌ت‌و به‌هاكانی تری روژئاوایی، كه پێشتر زۆری زه‌م كردبوو، له‌یه‌كه‌م به‌یانیه‌وه تادوایی، ئیتر جارێكی تر بێی بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنی كه چی كردوومه‌و چی گوتوومانه هه‌مووی هه‌ڵه بووه یاخود پێچه‌وانه بووه، هه‌تا سكرتێری گشتی له‌ئاهه‌نگی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵی ئاڵای شۆڕش‌و یه‌كێتی ووتی (ئێمه شێت بووین))!!، راسته ئه‌وه بوێری‌و ساده‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریش كار له‌كیانی سیاسی‌و متمانه‌و ئه‌خلاقی سیاسیش ده‌كا، ئه‌وانه هه‌مووی بوونه پێشه‌كی سازدرا‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی‌و خۆویستی جێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و مه‌بادیئی بگرێته‌وه، له‌نێو سه‌ركردایه‌تیش ئه‌و بنه‌مایه شه‌رعیه‌تی پێ دراو ده‌ووترا (له‌شاخ مه‌بادیئو له‌شاریش مه‌ساڵح) ئیتر له‌دوای ئه‌وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌گینه، سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه، گه‌نده‌ڵی، تلیاك، خیانه‌ت، دزی، رێگری، به‌رتیل،...هتد بڵاو بیته‌وه.
تا وایلێهات ئه‌و نوخته سه‌لبیانه‌ی كه لیستی كرد بوو له‌سه‌ر پارتی‌و بووه پاساو بۆ دروستبوونی یه‌كێتی، زۆربه‌ی له‌خۆی په‌یدا بۆوه به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕین، له‌وانه:
پاوان كردنی گۆره‌پان.
تاك ڕه‌وی.
ج- په‌یوه‌ندی به‌ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا‌و ئیستعمار.
د- خێله‌كیانه.
ع- نه‌بوونی ستراتیجیه‌ت.
ق- كه‌می هۆشیاری.
ئیتر پاساوی جیای نه‌ما، به‌تایبه‌تی له‌وساته‌ی نوسینی ئه‌و دێرانه شتێكی فكری جیا له‌نێوانیان نه‌ماوه، ئێستا به‌رنامه سیاسیه‌كانی ناو (ی.ن.ك) بگۆڕنه‌وه سه‌ربه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ (پ.د.ك) ده‌بینی هه‌ریه‌كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌رماوه، ده‌بوایه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌دوای به‌رنامه‌ی حزبه‌كه بن نه‌ك شه‌خسی كه گه‌وره‌ترین خه‌له‌لی مه‌بده‌ئیه‌و زیاتر مانای نه‌مانی گرنگی ئایدیۆلۆژیا‌و به‌رنامه‌ی سیاسی‌و مه‌بادیئه‌كانه له‌چاو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی‌و زۆر‌و بۆری‌و لێشاوی ستوونی، مادام هه‌ریه‌ك حزب (پارتییه‌كه) بوونایه نه‌ك حزبێكی تر دروست بكه‌ن، كه ئێستا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت ته‌نیا دابه‌شكردنی كورده، با نموونه‌یه‌ك وه‌رگرین: له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان 1992یه‌كێتی دروشمی فیدراڵی بوو كه‌چی پارتی ئۆتۆنۆمی بوو، وه‌ك ده‌زانین له‌ریفراندۆمه‌كاندا ده‌ركه‌وت %95ی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی بوون، كه‌واته به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ك ده‌بوایه ده‌نگی فیدراڵی زاڵ بیت به‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی، كه‌چی پێچه‌وانه ده‌رچوو، بڕێكی باش ده‌نگی پارتی زیاتر بوو، ئه‌وه‌ش گوزارش له‌كۆمه‌ڵێك مانای سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی قووڵ ده‌كا.
سه‌ره‌نجام‌و شكست
به‌گشتی ئێستا حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌قه‌یرانی سه‌ختدایه، وه‌ك بڵێی له‌ژێر (ئینعاش)دایه، ئینعاشی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵات جیای كه‌یته‌وه واته له‌ئینعاشت جیاكرده‌وه‌و مه‌رگه، بۆ وایه؟ چونكه مقه‌وه‌ماتی حزبی نه‌ماوه، حزب له‌بنه‌چه‌دا هه‌روه‌ك واش (ی. ن. ك) دروست بووه، خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیایه به‌پێی (عقد فكری‌وسیاسی) له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گرێبه‌ست ده‌كا نه‌ك به (عقدی گیرفان)، ئێستا ده‌بینین بوون به‌حزبی یه‌كسه‌ر ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێ، واته گیرفان پڕكردن، سه‌رپێچی، زۆرداری له‌خه‌ڵك بكه‌یت، ئیمتیازی مادیت پێ بدرێ‌و خانوو و كۆشك‌و ته‌لار دروست بكه‌ی، ڕێ بگری، له‌سه‌رووی یاسا بێ، ئه‌گه‌ر له‌وێ ئه‌و ئیمتیازانه نه‌ما ئه‌وا سه‌نگه‌ری بگوازێته‌وه بۆلایه‌كی تر كه زیاتری پێ ده‌دا، ئیتر ئه‌و جۆره كاره وا باوی وه‌رگرتووه‌و ئه‌گه‌ر پێی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ده‌ڵێن (بۆخۆی عاقڵه) بووه پیاو! ئه‌وه زۆر ترسناكه ئه‌گه‌ر پێوانه‌ی حزبی‌و جه‌ماوه‌ری وای به‌سه‌ربێ، جا نازانرێ ئه‌وكاتی چاكسازی چۆن بكه‌ی، له‌راستیدا ئه‌گه‌ر لیستێكی به‌راوردی سه‌رتاسه‌ری له (ی. ن. ك)ی شاخ‌و ئێستای بكه‌یت، ده‌بینی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خاڵه بنچینه‌كانی نه‌ك هه‌ر گۆڕاوه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ش بووه‌ته‌وه، هه‌موو بواره‌كانی فكری، سیاسی، مه‌نهه‌جی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ده‌گرێته‌وه، كه‌واته ئێستا پرسیاری زانستی له‌باره‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه‌یه، ئه‌و تۆپه‌ڵه خه‌ڵكه چین؟ ئایا حزبین، له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك یه‌كیان گرتووه؟ بیروبڕواو ئایدیۆلۆجیاو مه‌دره‌سه‌یه یاخود به‌رژه‌وه‌ندیه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م بێت ئه‌وه حزبیه‌و سه‌لامه‌ته، ئه‌گه‌ر دووه‌میش بێت ئه‌وه له‌كۆمپانیای فره ڕه‌گه‌زی (بچووككراو) ده‌چێ، ئه‌ی كه‌واته ئه‌و ناكۆكی‌و ده‌مارگیریه له‌سه‌رچی بوو له‌شاخ‌و شار ڕوویدا؟ تا به‌پرسیار قووڵ بیه‌وه وه‌ڵامی ترسناكترت ده‌ست ده‌كه‌وێ، كه له‌سه‌ر سكه ته‌واو ده‌رچووه‌و ئیتر چاكسازی پێویسته، چاكسازیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایدیۆلۆجیایه‌ك ده‌كرێ كه نه‌بێ ده‌بێته نه‌خۆشی بێچاره‌و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامێكی لۆجیكی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جاره بوو.