ئه‌مڕۆ 24-2-2014 سێ بومه‌له‌رزه به سێ گوڕی جیاواز سنوری پێنجوێنی هه‌ژاند.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومهلهرهی سلێمانی رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ بومه‌له‌رزه ناوچه‌كانی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
وتیشی: بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م سه‌عات 11:59 ده‌قیقه به گوڕی 3.5 به پله‌ی ڕێخته‌ر كه 56 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری كه‌شناسی سلێمانییه‌وه دوره پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، هه‌وه‌ها بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م سه‌عات 12:19 ده‌قیقه به به گوڕی 3.2 پله‌ی رێخته‌ر كه 48 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری كه‌شناسی سلێمانییه‌وه دوره له هه‌مان شوێن رویدا.
راشیگه‌یاند: سه‌عات 12:26 ده‌قیقه بومه‌له‌رزه‌یه به گوڕی 3.3 پله‌ی ڕێخته بۆ جاری سێیه‌م ناوچه‌كانی پێنجوێنی هه‌ژاند.
بەڵام تائێستا هیچ زیانێكی گیانی و مادی له ئه‌نجامی رودانی بومه‌له‌رزه‌كان نه‌كه‌وتۆته‌وه.