24/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زنجیره باسێك له باره‌ی ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامیه‌كان
خه‌واریج:-
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان :
له ڕاستیدا له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواداو ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌رده‌می ئه‌بوبكرو عومه‌ر ماوه‌یه‌كی ژیانی ئیمامی عوسمانیشدا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) هیچ جۆره ناكۆكی و جیاوازیه‌ك له نێوان هاوه‌لاَنیشدا ڕووی نه‌دا ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شتیش بووبێ پێش ئه‌وه‌ی بگاته ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی ، كار ئاسانی بۆ كراوه‌و حه‌ل كراوه ، به‌لاَم یه‌كه‌مین ئاژاوه‌یه‌ك كه ده‌ستی پێكردو بوویه هۆی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێوان موسڵماناندا ( ئاژاوه‌و دروستكردنی فیتنه بوو بۆ ئیمامی عوسمان – خوای لێ ڕازی بێت - ) ئه‌وه‌بوو بووه هۆی شه‌هید بوونی ئیمام و ، ئیتر دوای ئه‌وه ناكۆكی و جیاوازی كه‌وته نێوان موسڵمانانه‌وه، ئه‌م ڕووداوه‌ش له ساڵی (30-35 ) كۆچی له شاری ( كوفه)ی عێراق دا ده‌ستی پێكرد ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه بوو به هۆی جیاوازی و دووبه‌ره‌كی ته‌واو له نێوان موسڵمانانداو دژی ئه‌میرو كۆمه‌ڵی موسڵمانان وه‌ستان ، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوون :
أ- مه‌سه‌له‌ی ( ته‌حكیكم ) و حوكم بوو كه پێشتر باسمان لێ كرد .(2)
ب- مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیركردنی ( علی كوڕی ئه‌بی تالیب ) و ( معاویه ) بوو – خوایان لێ ڕازی بێت – ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڕازی بوون به بڕیاره‌كه‌ی ئیمامی علی ، ئه‌مه یه‌كه‌مین هۆ بوو بۆ جیاوازی و ناكۆكی نێو موسڵمانان ، كه ئه‌و ده‌سته گومڕایه - خه‌واریج – دروستیان كرد و به‌یعه‌تیان دا به ( عبدالله ی كوڕی وه‌هبی راسبی ) له به‌رواری (10/10/37 ) كۆچی . بڕوانه – الفتاوی (13/32 ) (3/282-283) (3/349) – وه ( الخوارج /31 ) .
به‌شه‌كانی خه‌واریج :
ئه‌م تاقمه گومڕایه به هۆی ناكۆكيی و جیاوازی ناو خۆییانه‌وه زیاد له (20) به‌شیان لێ بووه‌ته‌وه ، له‌وانه ( المحكة الاولی ، الازارقة ، النجدات ، الصفریة ، العجاردة ، الخازمیة ، الشعبیة ، المعلومیة ، المجهولیة ، اصحاب طاعة لا یراد الله تعالی بها ، و الصلتیة ، والاخنسیة ، الشبیبیة ، المعبریة ، الرشیدیة ، المكرمیة ، الحمزیة ، الشمراضیة ، الابراهیمیة ، الواقفة ، الاباظیة ) .
نازناوی خه‌واریجه‌كان :
خه‌واریج چه‌ند ناو‌و نازناوێكی هه‌یه كه به‌مانه‌ش ناسراوه : ( أ – المحكمة . ب- الحروریة . ج- اهل النهروان . د. المارقة . و- المكفرة ز- السبئیة. ح- الناصبة . )
هه‌ندێ له سه‌رۆك و پیاوانی خه‌واریج :-
له ڕووی نووسین و زمانه‌وانی و شیعر زانینه‌وه :
أ- ابو عبیده معمر بن المثنی / نازناوی زمانه‌وانی . ب- عمران بن حطان / شاعیری به‌توانا ج- عبدالله بن یزیزد ، و محمد بن حرب ، و یحیی بن كامل ، الیمان بن رباب ، سعید بن هارون / ئه‌مانه نووسه‌رو وته‌بێژیان بوون – مقالات الاسلامیین 1(/198-200 ) .
هه‌ندێ له‌و پیاوچاكانه‌ی كه ڕاو بۆچونیان له‌گه‌ڵ خه‌واریجه‌كاندا بوو :
( ابا الشعثا‌ء جابر بن یزید ، و عكرمة ، و اسماعیل بن سمیع ، ابا هارون العبدی ، و هبیرة بن مریم ) ئه‌مانه دراونه‌ته پاڵ خه‌واریج و له هه‌ندێ بیروبۆچوون‌دا یه‌ك ده‌نگن ، به‌لاَم وا نازانین له خه‌واریجه پاڵفته‌كان بن ، خوایش زاناتره .
وه ئیمامی ( شه‌هرستانی )یش ( 9) كه‌س له سه‌رۆك و ناودارانی خه‌واریج دێنێ و ده‌ڵێ : ئه‌مانه بوون ( الاشعث بن قیس الكندی ، مسعر بن فدیك التمیمی ، زید بن حصین الطائی ، عبدالله بن الكوا‌ء ، عتاب بن الاعور ، عبدالله بن وهب الراسسبی ، عروة بن جریر ، یزید بن ابی عاصم المحاربی ، حرقوص بن زبیر ) .
وه یه‌كه‌مین كه‌سێك كه به‌یعه‌تی پێدرا له خه‌واریج بۆ ئیمامه‌ت :
( عبدالله ی كوڕی وه‌هبی راسبی ) بوو ، كه له ماڵی زه‌یدی كوڕی حه‌صین دا بوون ، ئه‌وه بوو ( عبدالله بن الكوا‌ء ، و عروة بن جریر ، و یزید بن عاصم ) و كۆمه‌ڵێ له‌و سه‌رۆك و ناودارانه‌ی تری خه‌واریج به‌یعه‌تیان دا به یه‌كه‌مین خه‌لیفه‌ی خۆیان له خه‌واریج ( الملل و النحل 1/114-117 ) .
وه یه‌كه‌مین كه‌سێكیش له خه‌واریج كه شمشێری له كێلان ده‌رهێنا به‌رامبه‌ر به موسڵمانان :
( عروه‌ی كوڕی جریر ) بوو .
وه له خه‌واریج ئه‌گه‌ر چی به ئه‌هلی بیدعه له قه‌ڵه‌م دراون ڕیوایه‌ت كردنی (فه‌رموده) وه‌رگیراوه :
وه‌ك ئیمامی ( ئه‌بوداود) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌فه‌رموێ : ( له ئه‌هلی بیده‌ع دا نه‌بووه فه‌رموده‌ی ڕاستر بێت ، بێجگه له خه‌واریج ، پاشان باسی " عیمرانی كوڕی حه‌تان و ئه‌با حه‌سانی ئه‌عره‌ج " ده‌كا كه ئه‌مانه ڕاسترین ڕاوین له ناو ئه‌هلی بیده‌ع دا .
ئه‌و شوێنانه‌ی كه تاقمی خه‌واریجیان زۆر بووه :
ئه‌شعه‌ری له كتێبی ( مقالات الاسلامیین )دا ده‌ڵێ : ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌سته‌و تاقمی خه‌واریجیان زۆر بووه ئه‌مانه بوون : ( الجزیرة / به جزیره العراق – ناوبانگی ده‌ركردووه‌و شارێكه كه‌وتۆته نێوان ڕووباری دیجله‌و فوراته‌وه ، موصل ، عمان ، حضرموت ، وه به‌شێك له ده‌وروبه‌ری مه‌غریب ، وه به‌شێك له خوراسان ) . وه ( السكسی )یش له كتێبی (البرهان) دا ده‌ڵێ : ئه‌و شوێنانه‌ی كه خه‌واریجیان زۆر بووه‌و كردوویانه به باره‌گاو جێی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان ( موصل ، عمان ، حضرموت ، فلجاج ، جزیره كیسوان له وولاَتی فارس ، وه ڕۆژئاوای شام ، وه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ) بڕوانه ( معجم البلدان 4/271 ، البرهان 18-19 ) .
بنچینه‌كانی (خه‌واریج )و نیشانه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان :
1) التكفیر بالمعاصی / ته‌كفیركردنی خه‌ڵكی به هۆی گوناهی گه‌وره‌وه‌و ده‌ركردنیان له ئیسلام .
2) الخروج علی ائمة المسلمین / هه‌ڵسان له دژی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان چ له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه چ به شمشێرو جه‌نگاندن له گه‌ڵیاندا . (مه‌به‌ست به خه‌لیفه خه‌لیفه‌ی هه‌ڵبژێردراوی موسوڵمانانه).
3) الخروج علی جماعة المسلمین / هه‌ڵسان له دژی كۆمه‌ڵی موسڵمانان و خۆ دوورگرتن و مامه‌ڵه نه‌كردن له گه‌ڵیاناو به حه‌لاَڵ زانینی خوێنیان .
4) گۆڕینی ووشه‌ی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه بۆ دوژمنایه‌تی ئه‌میری موسڵمانان و هه‌ڵسان له دژیان و جه‌نگاندن له گه‌ڵیانا .
5) ظهور سیما الصالحین علیهم / سیما‌و شێوه‌یان له پیاو چاك ده‌چێت و زۆر خه‌ریكی نوێژ‌و ڕۆژو ده‌بن ، ( وه‌رع )و ته‌قواو ڕاستگۆیی و زوهدیان هه‌یه، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆر توندڕه‌وو ڕۆچوون له دیندا .
6) ضعف الفقه فی ا‌لدین / لاوازی و تێنه‌گه‌یشتنیان له دینداو نه‌بوونی زانیاری شه‌رعی .
7) الغرور و التعالم و التعالی علی العلما‌ء / خۆیان زۆر به زانا ده‌زانن و پێشیان وایه له ئیمامی علی و ئیبن عه‌باس و باقی هاوه‌لاَن زاناترن، وه له ده‌وری كۆمه‌ڵێ نه‌زان و جاهل كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌یان كه‌نه پێشه‌واو سه‌رۆكی خۆیان .
8) الجهل بالسنة / بێ ئاگان له سوننه‌ت و ته‌نها به قورئان به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه .
9) التعجل فی اطلاق الاحكام / په‌له‌و خێرا كردن له حوكم دان به سه‌ر خه‌ڵكیدا پێش تاوتوێ كردنی ڕووداوه‌كه‌و سه‌رچاوه‌كه .
10) قصر النظر / كورت بینی و نه‌بوونی سه‌برو ئارامگرتن ، وه په‌له‌كردن له زوو گه‌یشتن به ئه‌نجام .
ئه‌مانه و چه‌ندان بنچینه‌و تایبه‌تمه‌ندی تر كه‌وا ئه‌زانین ئه‌م (10) خاڵه به‌سه بۆ ناسینیان. بۆ زیاتر چاو ڕۆشنی له‌م باره‌یه‌وه ، بڕوانه ( المنهاج 3/464 ، الفناوی 28/498 ، الخوارج – د. ناصر عبدالكریم العقل -/ص37 ) .
هه‌ڵوێستی هاوه‌لاَن و پێشینانمان له باره‌ی خه‌واریجه‌وه :
هه‌ڵوێستی هاوه‌لاَن – ڕه‌زای خوایان لێ بێ – وه پێشینانمان ده‌رباره‌ی خه‌واریج ، هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌و جوامێرانه بووه ، - بۆیه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمانیش هه‌ڵوێستمان له هه‌ڵوێستی ئه‌وان كه‌متر نه‌بێت – وه به ئاشكرا ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له ( بیدعه ) و بیر‌و بۆچوونه نه‌خۆشه‌كانیان، به تایبه‌ت ئیمامی علی و ئیبن عه‌باس موناقه‌شه‌یان له گه‌ڵدا كردوون و به خراپترین گه‌لیان داده‌نێن . وه هه‌روه‌ها هاوه‌لاَن له گه‌ڵیاندا جه‌نگاون ، كاتێك كه جه‌نگ و سه‌ركه‌شی و ده‌ست درێژیان پێوه بینیون .
جا فه‌رموون ئێوه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌ك : ( عبدالرحمنی كوڕی عبدالله ی كوڕی ئه‌حمه‌د ) له (ئه‌وره‌قی كوڕی قه‌یس) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ : ( ئێمه له ئه‌هواز بووین، له‌گه‌ڵ خه‌واریجه‌كاندا ده‌جه‌نگاین ، وه ( ئه‌بو به‌رزه‌ی ئه‌سله‌می )مان له‌گه‌ڵدا بوو – خوای لێ ڕازی بێت – به‌ره‌و ڕووبارێك هات و له‌وێ ده‌ست نوێژی گرت و پاشان ده‌ستی كرد به نوێژكردن ) السنة 3/ 6400 (1533 ) . وه ( عبدالله ی كوڕی ئه‌بی یه‌زید ) ده‌ڵێ : بیستم له ئیبن عه‌بباس – خوای لێ ڕازی بێ – كاتێ كه باسی خه‌واریج و هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ ده‌كرد . ئه‌ویش له وه‌لاَمدا فه‌رمووی : باشتر نین له یه‌هود و نه‌صارا ، چونكه ئه‌وانه گومڕاو سه‌رلێشێواون . الشریعة 27-28 .
و ( ابن بطة ) له ( قتاده ) وه ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ ( فاما الذین فی قلوبهم زیغ ) الفرقان /15 . گه‌ر مه‌به‌ست پێی ( الحروریة و السبئیة ) نه‌بێ ، ئیتر نازانم مه‌به‌ست به‌م ئایه‌ته كێ بێ ؟ وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : ( الحروریة و السبئیة .... )(3) هاوه‌ڵی ( عبدالله ی كوڕی سبأ )ن ، وه ئیمامی علی – خوای لێ ڕازی بێ – به ئاگر سوتاندنيی و ئه‌مانیش كه ماونه‌ته‌وه پاشماوه‌یانن ( الابانة 3/607-608 ) . وه شێخ الاسلام ابن تیمیة – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ – ده‌رباره‌ی خه‌واریج ده‌ڵێ ( ئه‌وانه یه‌كه‌مین كه‌س بوون كه ته‌كفیری – ئه‌هلی قیبله‌یان- كرد به هۆی گوناهه‌وه‌و خوێنی موسڵمانانیان حه‌لاَڵ كرد ) الفتاوی 7/481 ، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : كاتێ كه ئه‌مه‌یان لێ ده‌ركه‌وت ، هاوه‌لاَن یه‌ك ده‌نگ بوون كه ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له فه‌رموده‌كه‌دا هاتوون ، وه یه‌ك ده‌نگ بوون له سه‌ر به‌جه‌نگ هاتن له گه‌ڵیاندا ) . ( قال شیخ الاسلام : و لذلك اتفق علی قتالهم الصحابة والائمة ) الفتاوی 7/481 . وه ئیمامی ئه‌حمه‌دیش – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ – ده‌ڵێ : ( له "10" ڕێگه‌وه فه‌رموده ڕیوایه‌ت كراوه ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی خه‌واریج كه هه‌رهه‌موویان ( له صحیح ) ی موسلیم و بوخاریدان . الفتاوی 7/279 .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) ئەم کۆمەڵەیە لە ووڵاتی میسر لە لایەن قوتابیەک بە ناوی ( شکری مصطفی ) وە دروست بووە ، کە ئەویش بە ھۆی ئازاردانیەوە لە زیندانەکانی میسردا (١٣٨٥-١٣٩١ کۆچی ) ئەم بیر‌و بۆچونەی بۆ دروست بوو، وە ھەروەھا ئەم فیکر‌و بۆچونەش لە دوای کوشتنی – د. محمد حسین الذھبی – ەوە تەشەنەی کرد . بە ھەر حاڵ نامانەوێ لێرەدا بە درێژە باسیان بکەین ، تەنھا کورتەیەک بوو بۆ ناسینیان . بڕوانە ( الخوارج ١٣٢ ) .
(٢) ئەم ڕووداوە ئەوە بوو کە کاتێ ئیمامی علی ( ابوموسی ) و ( معاویە) ش ( عەمری کوڕی عاێ ) ی ئامادەکرد و ئەم دوانەیان کرد بە دادگەر و دەم ڕاستی نێوان خۆیان ، بۆ ئەو کێشانەی کە لە نێوانیاندا ھەبوون ، بەڵام کۆمەڵێ لە ئەڵقە لە گوێ کانی جولەکە ئەم ھەلەیان قۆستەوە و ووتیان : ئیمامی علی حوکم بە فەرمانی خوا ناکات و خەڵکی کردووە لە حەکەم لە نێوانماندا ، ئەمەیان کرد بە بیانوو و لە دژی ئیمامی علی وەستان و لێ ی جیابوونەوە .
(٣) وەک باسمان کرد ئەم دوو ناوەش بەشێکن لە خەواریج .